٤ زیندانیی كورد له لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه له‌سێداره دران
له شاری ئوورمییهی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٤ زیندانیی كورد له لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه له‌سێداره دران.
له شاری ئوورمییهی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٤ زیندانیی كورد له لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه له‌سێداره دران.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییه ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ڕژێمی ئێران له شاری ئوورمییهی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٤ زیندانیی كوردی به تۆمه‌تی «كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست» له‌سێداره دا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئه‌و ٤ كه‌سه به‌یانیی ئه‌مڕۆ بردراونه‌ته ژووری تاكه‌كه‌سی و دواتریش له‌سێداره دراون. كۆمه‌ڵه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سێداره دراون بریتین له: ته‌یب شێخ نه‌ژاد موكری خه‌ڵكی پیرانشار و دانیشتووی شاری شنۆ، قادر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن خه‌ڵكی بۆكان، ئیسلام ڕه‌شیدی و یه‌دوڵا سه‌مه‌دی خه‌ڵكی ئوورمییه.
له ساڵی ٢٠١٧ له ئێران ١١٠ كورد له‌سێداره دراون
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی ١١ مانگی ساڵی ٢٠١٧، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ١١٠ كورد به بیانووی جیاواز له‌سێداره دراون.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی، له ساڵی ٢٠١٧ به‌گشتی له ئێران ٥٠٧ كه‌س له‌سێداره دراون كه ٦ كه‌سیان ژن بوون.
s.m