پارێزه‌رانی بیرۆی حقووقی سه‌ده كه هاوكات پارێزه‌ری ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانن، ڕۆژی ٢٢ی ئایار\١ی جۆزه‌ردان چاوپێكه‌وتنێكی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ ئۆجالان له ئیمڕاڵی ئه‌نجام دا. پارێزه‌ران ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ چالاكانی مانگرتنی دژبه گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن، ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوی پارێزه‌راندا هاتووه، «له دیداری ٢٢ی ئایار\١ی جۆزه‌رداندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان، پێشنیازی كرد كه بۆچوونه‌كانی ده‌رباره‌ی مانگرتنه‌كان به چالاكانی مانگرتوو ڕابگه‌یه‌نرێت و له‌گه‌ڵ مانگرتوان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌نجامی ئه‌م دیدار و گوتوبێژانه له نزیكترین ماوه‌دا به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.»
s.m