په‌ده‌كه فوئاد حوسێنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كرد
پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ستنیشان كرد. به‌مه‌ش ژماره‌ی كاندیده كورده‌كان بۆ ئه‌و پۆسته بوو به ٦ كاندید.
پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ستنیشان كرد. به‌مه‌ش ژماره‌ی كاندیده كورده‌كان بۆ ئه‌و پۆسته بوو به ٦ كاندید.
ئه‌مڕۆ په‌ده‌كه به‌فه‌رمیی فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق-ی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كرد.
هه‌فته‌ی ڕابردووش یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان (یه‌نه‌كه) به‌رهه‌م ساڵحی بۆ هه‌مان پۆست كاندید كرد. هه‌روه‌ها جگه له‌و ٢ كاندیده، ٤ كه‌سی دیكه‌ی كوردیش خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه كه بریتین له له‌تیف ڕه‌شید، سروه عه‌بدولواحید، سه‌ردار عه‌بدوڵا و سه‌لیم شوشكه‌یی.
s.m