پەروەردەی ناو پەکەکە: ڕووخاندن، دۆزینەوە، ناسین، ڕووبەڕووبوونەوەیە

ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی پەکەکە، ئۆرهان کەنداڵ وتی، داگیرکەر تەنیا کوردستانی داگیر نەکردووە، مێشکەکانیشی داگیر کردووە و ڕایگەیاند، پەکەکە پێش هەموو شتێک بۆ ڕووخاندنی بارەگاکانی دوژمن لە مێشکی کورداندا بایەخێکی زۆر بە پەروەردە دەدات.

ئۆرهان کەنداڵ، ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەیی پەکەکە وتیشی: شۆڕشەکەمان شۆڕشێکی وایە، ئەوە دەڕووخێنێت کە پێویستە بڕووخێنرێت، پێشبینی بونیادنانیش دەکات و ڕایگەیاند، پەکەکە لەو ڕۆژەوەی درووست بووە هەتا ئێستا هەوڵ دەدات خۆی و گەلیش پەروەردە بکات.

کەنداڵ ئامانجی پەروەردەیی دەوڵەتی و کۆمەڵگەیی بەراورد کرد و وتی: پەروەردەی دەوڵەت بۆ فێرکرنی بیرکردنەوە و ئازادکردنی کۆمەڵگە نییە. ئامانجی سەرەکی باڵادەستەکان ئەوەیە کە دەسەڵاتەکەیان بەردەوام بکەن و قایمی بکەن. دامەزراوەکانی وەکو خوێندنگە، زانکۆ بە مەبەستی ئەوەی کە خەڵک بۆ دەوڵەت پێبگەینن دروستکراون و بونیاد نراون. بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت، پسپۆر و کادری پیشەیی ئامادە دەکرێت. ئامانجی پەروەردەی کۆمەڵایەتیش لە هەموو زەمینەیەکدا بونیادنانی مرۆڤی ئازادە. ئامانجی ئەوەیە کە هەر تەمەن و ڕەگەزێکی مرۆڤ فێر بکات بیربکاتەوە و ئازادی بکات. مرۆڤی ئازاد بە کۆمەڵایەتیبوونی دیموکراتی دەتوانێت خۆی دروست بکات. ئەو زەمینەیەی کە مرۆڤی ئازاد ژیانی تێدا ڕێکدەخات، خۆیشی تێدا پەروەردە دەکات، کۆمۆنی دیموکراتیکە. بەو شێوەیە لەناو دامەزراوە دابڕاوەکانی سیستم لە کۆمەڵگە ناتوانێت ئەوە جێبەجێ بکات.

'کورد لەڕووی کەلتوریشەوە قڕدەکرێت'

کەنداڵ لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر قڕکردنی کەلتوری و وتی: "بەتایبەتی ئەم سەد ساڵە، لەڕووی کەلتووریشەوە کورد بەتەواوی قڕ دەکرێت. دەتوانین پێی بڵێین قڕکردنی سپی، یانیش تواندنەوە. قڕکردنی جەستەیی و کۆمەڵکوژی لەدژی کورد بەڕێوەچوو". بەردەوامیش بوو، وتیشی: "بە قەدەغەبوونی زمان، نامۆبوون بە خودی خۆی، بە کەلتوورەکەی، بە ناسنامەکەی، بە مێژوو و بەهاکانی زۆرتر گەشەی پێدرا، ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی بە رستەیەک باس کردووە، 'کەسێک نەماوەتەوە خیانەتی لەخۆی نەکردبێت' پێناسەی کردووە".

'خۆپەروەردە کردن و پەروەردەی کۆمەڵایەتی لەدژی نامۆ بوون بە خود، خۆسەپاندن'

کەنداڵ بەو شێوەیە بەردەوام بوو: "پەکەکە لە زەمینەیەکی وادا دەرکەوت و تێکۆشانی دەستپێکرد. ئەو نامۆبوون بەخودە، تەنیا بە پەروەردەیەکی بەهێز دەتوانرێت چارەسەر بکرێت. پەروەردەکردنی خود، پەروەردەکردنی کۆمەڵگە لەسەر پێویستیی و دەبێتێکی وا خۆی سەپاند. داگیرکەر نەک تەنیا وڵاتەکەمانی داگیر کردووە، هەروەها بە شێوەیەکی مەترسیدارتر و خراپتر، مێشکیشی داگیر کردووە. بۆ ئەوەی کۆتایی بە داگیرکاریی بهێنرێت، دەبوایە سەرەتا بنکەکانی دوژمن لە مێشکی خەڵکی کورد بڕوخێنرێت".

'پەکەکە گۆڕینی کۆمەڵگەی لەئەستۆ گرتووە'

کەنداڵ هەروەها وتیشی، ئەوە هەڵسەنگاندنێکی زۆر بەرتەسک دەبێت ئەگەر شۆڕشی کوردستان بە پێشەنگایەتی پەکەکە تەنیا لەڕووی سەربازی، تێکۆشانی سیاسیی و ڕزگاری نەتەوەیی پێناسە بکرێت، پەکەکە 'گۆڕینی کۆمەڵگەی لە ئەستۆ گرتووە' و ڕایگەیاند، بەبێ گۆڕینی کۆمەڵگە، ئەوانەی شۆڕشیشیان کردووە دوای چەندین ساڵ نەیانتوانیوە خۆیان لە توانەوە و پەرشوبڵاوبوون ڕزگار بکەن، کەنداڵ وتیشی: "شۆڕشەکەمان ئەوە دەڕووخێنێت کە پێویستە بڕووخێنرێت، پێشبینی زیادکردنی بونیادنانیش لەئەستۆ دەگرێت".

کەنداڵ وتیشی: "تێکۆشانی پەروەردەکردنی پەکەکە، لە کۆمەڵگەیەکی مردوودا، کۆمەڵگەیەکی دینامێکی دەرخستووە کە بتوانێت پێشەنگایەتی شۆڕشێک بکات. لە کۆمەڵگەیەک کە لە خودبوون دابڕێنراوە، هۆشیارییەکەی هەڵگەڕێندراوەتەوە، ڕاستییەکی کۆمەڵایەتی وای دروستکردووە کە خۆی لە خاکی خۆی بخوڵقێنێت. لە کۆمەڵگەیەک کە لە چوارچیوەی دیواری ترسدا زیندانیی کراوە، کۆمەڵگەیەکی خوڵقاندووە کە بە بوێری و سنوورنەناس بە دەست و پێ بونیاد دەنێت. لەوەش گرنگتر، کۆمەڵگەیەکی وا سیاسی خوڵقاندووە کە هەرگیز دەستبەرداری ئازادی نابێت. ئەوانە هەمووی بە هەوڵدانی بێ هاوتای ڕێبەرایەتیمان و بە پەروەردەی ڕێبەرایەتیمان بەرهەم هاتووە".

'ئامانجی پەروەردەکەمان گەیشتنە بە حەقیقەت'

کەنداڵ لەبارەی ئامانجی پەروەردەیی پەکەکەوە وتی: "ئامانجی پەروەردەیی ئێمە گەیشتنە بە حەقیقەت و پێگەیاندن. حەقیقەتەکەمان، حەقیقتە کۆمەڵایەتییەکەمان، ڕاستیی کۆمەڵایەتی و .. هتد. کۆمەڵگە و خەڵکی خۆناس، کۆیلایەتی قبوڵ ناکەن. ئێمەش بەو پەروەردانە هەوڵ دەدەین کە خۆیان بناسن و تێبگەن".

'پەروەردەی ئێمە پارادیگمای ڕێبەرایەتی بۆ خۆی بە بنەما دەبینێت'

لەبارەی ناوەڕۆکی پەروەردەییەوەش وتی: "موفرەداتی پەروەردەیی ئێمە فەلسەفە و پارادیگمای ڕێبەرایەتیمان بۆ خۆی بە بنەما دەبینێت. هەموو وانەکان بە پێرسپێکتیڤی ئایدیۆلۆژی دەوترێنەوە. هەوڵ دەدەین سرووشتی کۆمەڵایەتی، گەشەکردنی کۆمەڵایەتی لە بناغەوە تێبگەن و بیهێننە سەر بیرەکە. گرنگە کە مرۆڤ هەموو بابەتێک لەڕووی کۆمەڵایەتی و مێژووییەوە شرۆڤە بکات، ئەوە دەمانگەیەنێتە ئەنجامی ڕاستتر. زانینی سۆسیۆلۆژیا و مێژووی ئەو بابەتانە لەناو خۆیدا جێگای دەکاتەوە. ئێمە تێڕوانینی 'مێژوو دەبێت بە سۆسیۆلۆژی بکرێت، سۆسیۆلۆژیا دەبێت بەمێژوو بکرێت' بۆ خۆمان وەکو شێوازێکی بناغەی پەروەردە دەبینین، ڕێبەر ئاپۆ کاتێک کارەکتەرێک شیدەکاتەوە دەڵێت 'لێرە ئەوەى کە دادەڕێژرێتەوە نەک ساتێک، بەڵکو مێژوو، نە تاکەکە سە، بەڵکو کۆمەڵگەیە' و بەوە وەکو ڕێبازی گەیشتن بە حەقیقەت دیار دەکات".

'ڕێبازی سەرەکیمان وتوێژ و گفتوگۆیە'

کەنداڵ هەروەها وتی، لە پەروەردەییدا خوێندنگە ناوەندییەکانی پارتی، پەروەردەی کادر، ئەکادیمی، پەروەردەی بەشی سەربازی، پەروەردەییە ڕەسەنەکان، پەروەردەیی ناوخۆیی بوار و کۆمیتە، زمان بۆ خەڵک هەیە و وتی: "لە قۆناغە پەروەردەییەکەماندا پەیوەندی خوێندکار و مامۆستا نییە. ڕێبازە سەرەکییەکەمان وتوێژ و گفتوگۆیە. پەیوەندی نێوان زانا و نەزان نییە. شێوازی ئێمە نییە، ئێمە تەنیا وکو گوێگر بە پاسیڤ بەشدار دەبین، هەموو هەڤاڵێک پێویستە خۆی بەشدار بێت. هەر هەڤاڵێک بەگوێرەی زانین و تێگەیشتنی خۆی بەشدار دەبێت، ئێمە یەکتری تەواو دەکەین".

کەنداڵ ڕایگەیاند بە پەروەردە دەیانەوێت خۆیان بدۆزنەوە، بناسن و ڕووبەڕووی خۆیان ببنەوە.

'بۆ پەروەردە بینا پێویست نییە'

کەنداڵ هەروەها وتیشی: "شێوازی ژیان و تێکۆشانی مرۆڤ بنەمایە. ئەوەی کە لە پەروەردەدا بینراوە چەند ببنە ژیان، چەند ببنە پراکتکی لە شێوازی تیکۆشاندا سەریبخات، ئەوە بۆ ئێمە گرنگە. ئێمە دەتوانین دیاری بکەین ئەو هەڤاڵانەی قۆناغی پەروەردەییان تێپەڕاندووە بە گشتی بەرەوپێشەوە دەچن، بە شێوەیەکی بەهێزتر بەشداری نێو تێکۆشانەکان دەبن"

لەبارەی هەلومەرجەکانی چیا کە ئاخۆ لەبەردەم پەروەردە دەبێتە بەربەست یان نا، کەنداڵ وتی: "بە دڵنیاییەوە نابێتە زیان. بە پێچەوانەوە، دەتوانین بڵێیت دەبێتە سوود. دامەزراوە و بینای سیستمەکە هەرچەندە گەورە و ڕازاوەش بێت، هێندە پووچ و بەتاڵن. ئەو پەروەردەیەی لەناوی ئەو دیوارانەدا دەدرێت و ئەو کارە زانستیانەی کە دەکرێن، لەناو ئەو دیوارانەدا گیر دەکات. لەوێ ناتوانرێت پەروەردەیەکی ئازاد و زانستی بکرێت".

کەنداڵ بەو شێوەیە بەردەوام بوو: "بۆ ئەکادیمی و خوێندنگە، ئێمە پێویستیمان بە بینا نییە. سرووشت باوەشی خۆی بۆ ئێمە کردووەتەوە و هەموو دەرفەتێکمان پێدەبخشێت. ئەشکەوتێک، بن دارێک بۆ ئێمە بەسە کە پەروەردەی تێدا ببینین. ئەو پەروەردانەی ئێمە بۆ بیرۆکراسی لە سەرەوە بۆ خوارەوە، لە ئەزموون و پێشبڕکێی پێشوو، وا سادە بە ژیانێکی کۆمۆنال، خەباتێک بە عەقلییەتی کۆلەکتیڤ پڕ بەرهەمدار ئەنجامگرن و لە ڕێی ئازادیدا بەرەو پێشەوەمان دەبەن".

ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەیی، ئۆرهان کەنداڵ لە کۆتاییدا وتی، سیستمی پەروەردەیی دەوڵەتان چاوەڕوانی بەرژەوەندی چینی سەروەران، سەروەری دەسەڵاتەکان لەسەر کۆمەڵگەکان، دەوڵەت و دەسەڵات دژی کۆمەڵگەیە، خەڵک و کۆمەڵگەی ئازاد هیچ کات قەبووڵ ناکات لەژێر کۆتوبەندی دەسەڵاتی دەوڵەت بژی.

'بابەت ڕزگاریی و ئازادیی کۆمەڵگەیە'

کەنداڵ وتی: "ئامانجی پەروەردە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پێچەوانەی ئەوەیە. دەیەوێت مرۆڤ و کۆمەڵگە بکاتە خاوەن هێز و ئیرادە. دەیەوێت ژنیش و پیاویش لە دەسەڵات و کۆیلەداری پاک بکاتەوە و ئازادی بکات. لە پەروەردەی ئێمەدا بەرژەوەندی تایبەت بە هەندێ کەس  یان هی توێژێک تایبەت نییە. بابەتەکە ڕزگاریی هەموو کۆمەڵگەیە، ئازادیی هەموو کۆمەڵگەیە. ئەو کارەکتەرەی کە بە پەوەردەی ڕێبەرایەتیمان پێگەیشتووە، دەوڵەت و هەموو جۆرە دەسەڵاتێک ڕەت دەکاتەوە، ئامانجی ئەوەیە کە کۆمەڵگەبوونی خۆی بونیاد بنێت، بە خۆبەڕێوەبەری خۆی بژیت، خۆی و سیاسەتی خۆیشی بپارێزێت. پشت بە هیچ هێزێک نابەستێت، باوەڕی بە هێزی خۆی هەیە و پشت بە کۆمەڵگەبوونی خۆی دەبەستێت. لەگەڵ سرووشت دۆستە، ژینگەپارێزە. پێشبینی ئەوە دەکات کە ژن و پیاو بە شێوەیەکی یەکسان بژین".

ک-ش