ڤیدیۆی چالاکیی گەریلا لە چەلی؛ ٦ سەربازی تورک کوژران

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیی رۆژی ٢٠ی تەممووزی لە چەلێ بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٦ سەربازی تورک کوژران.

ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکان لە ماڵپەڕی  gerilatv.com دا بڵاوکراوەتەوە و لە ڤیدیۆکەدا ئەوە دەبینرێت، ئەو شوێنە دەکرێتە ئامانج کە ٧ سەربازی تورکی تیادا بووە.

لەوبارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) رایگەیاندراوێکى بڵاوکردبووە و تیایدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەڕ و شەهید رۆنیا لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەدا؛

یەکەی بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان لە حەفتانین لە ٢٠ی تەممووزدا لە کاتژمێر ١١:٢٠ دا لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە شاخی عەلیشێر لە ناوچەى چەلێ لە پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٦ سەربازی سزا کران و سەربازێکى تریش بریندار بوو".

ژ.ت