ئه‌مڕۆ له ئاماده‌یی ده‌ربه‌ندیخان، له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و خوێندكارانی خوێندنگاكه، چالاكییه‌كی تایبه‌ت به بایكۆتكردنی كاڵا و شتومه‌كی توركی و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدان ومیکانیزمەکانی فراوانبوونی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تایی چالاكییه‌كه‌دا، ڕێژین سەباح و ئانیا شاهۆ دوو كچه خوێندكاری ئاماده‌ییه‌كه، له‌سه‌ر گرنگی بایكۆتكردنی كاڵا و شتومه‌كی توركی ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، به‌كڕینی كاڵایه‌كی توركی، یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست ئه‌بین بۆ شه‌هید كردنی خوشك و براو گه‌وره و بچووكی هاونیشتیمانیانمان له ڕۆژئاوای كوردستان.
ئەو دوو خوێندکارە، جەختیان لە کۆدەنگی و یەکڕیزی کردەوەو باسیان لەوەکرد، ئه‌گه‌ر له پرسه‌كانی تردا په‌رته‌وازه بووینه، له‌م پرسه گرنگه‌دا یه‌كبین و هاوده‌نگ بین، بۆیە ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌موو كوردێكه له باشووری كوردستان بۆ تێكشكانی ئابوری ئه‌و وڵاته، کاتێک چوینه بازاڕه‌كان كاڵای خۆماڵی و وڵاتانی دیكه بكڕین و پاره به كاڵای توركی نه‌ده‌ین.
نیاز فاروق، یه‌كێك له‌سه‌ر په‌رشتیارانی چالاكییه‌كه، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: به‌گرنگمان زانی خوێندكارانی خوێندنگاكه‌مان هوشیار بكه‌ینه‌وه، له زیانه‌كانی به رهه‌مه‌كانی توركیا و بایكۆتكردنی كاڵا و شتومه‌كه‌كانی ئه‌و وڵاته.
هەروەها د.حه‌كیم عه‌بدولكه‌ریم، زیانی به‌كارهێنانی به‌رهه‌می دروستكراوی توركی له سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان خستەڕوو، وتی: ئه‌و خواردن و شتومه‌كانه‌ی له توركیاوه دێنه هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی زۆریان مه‌ترسی نه‌خۆشی جۆراوجۆریان له‌سه‌ره و پێویسته ئێمه‌ی كورد له ئێستاوه دوور بكه‌وینه‌وه له‌و به‌رهه‌مه توركیانه و هه‌وڵی به‌كارهێنانی به‌رهه‌می خۆماڵی بده‌ین، چونكه مه‌ترسی نه‌خۆشی له‌سه‌ر نیه و دروستكراوی كۆمه‌ڵگای خۆمانه .
ز.ش