کچان و کورانی خۆبەخشی شاری کەرکوک قوتابخانەکانی شارەکە نۆژەندەکەنەوە

بە دروشمی 'ئێوەش هاوکارمان بن لە پڕۆژەی بنیادنانەوەی قوتابخانەکان' کچان و کورانی خۆبەخشی شاری کەرکوک قوتابخانەکانی شارەکە نۆژەندەکەنەوە

کۆمەڵێ کچ و کوری خۆبەخشی شاری کەرکوک نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی شاری کەرکوکیان لە ئەستۆی خۆیان گرتووە و هەڵمەتێکیان پێکهێناوە بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی شاری کەرکوک و دەوروبەری.

لە یەکەم هەنگاوی ئەم هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەویە شەش قوتابخانەی شارەکە دەگرێتەوەکە بریتینین لە( ئامادەیی کوردستانی کوڕان ،قوتابخانەی سەرەتایی چەرمۆیی کچان قوتابخانەی سەرەتایی تەرجیلی تێکەڵاو ،  ،قوتابخانەی سەرەتایی رۆمانی تێکەڵاو ،قوتابخانەی سەرەتایی زاگرۆسی تێکەڵاو ،قوتابخانەی سەرەتایی کوردی تێکەڵاو)

یوسف عومەر سەرپەرشتیاری ئەو گەنجە خۆبەخشانەیە کە قوتابخانەکان نۆژەن دەکەنەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات-ی ڕاگەیاند: "ئەم هەڵمەتەی ئێمە سەرتا شەش قوتابخانە دەگرێتەوە کە تا ١٥ی ئەیلول بەردەوام دەبێت کە دەست دەکەین بە نۆژەنکردنەوە و بنیادنانەوەی قوتابخانەکان لە تەواوی شاری کەرکووک و دەورووبەری ، ئەمرۆش وەکو یەکەم قوتابخانە ئێمە دەستمان کرد بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی ئامادەیی کوردستانی کوڕان لە شاری کەرکوک."

هەروەها دەربارەی چۆنیەتی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان یوسف عومەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: "هەڵدەستین بە بۆیاغ کردنی قوتابخانەکان و چاکردنەوەی پەنجەرە و جامە شکاوەکان و گۆرینی گلۆپ و پلاکە شکاوەکان و دانانی پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی لە هەر قوتابخانەیەک کە نۆژەنی دەکەینەوە."

ک-ش