کۆڕبەندی هۆزەکانی ناوچەی جەزیرە: ئامادەین هەم بۆ ئاشتی و هەمیش بۆبەرخۆدان ئامادەین

لە کۆڕبەندی هۆز و تیرەکانی ناوچەی جزیرەدا ڕاگەیاندرا، ڕێگە بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک نادەن. لە کۆڕبەندەکەدا وترا "ئێمە لایەنگری ئاشتین، بەڵام ئەگەر هێرشمان بکرێتە سەر، بەرخۆدان دەکەین".

بە دەسپێشخەری دەستەی ڕیش سپییەکان، ساتەکانی کۆڕبەندی دیالۆگی هۆز و تیرەکانی ناوچەی جزیرە بە دروشمی "نا بۆ هەڕەشەی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا، بەڵێ بۆ سوریایەکی ئارام" لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی زانا لە شاری قامیشلۆ دەستیپێکرد.

لە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانییەوە شاندی سەرۆک هۆز و ڕیشسپییەکانی تیرە و هۆزەکانی کورد، عەرەب، سریان، ئاسور و ئەرمەن ڕوو دەکەنە هۆڵی زانا. لە هۆڵەکەدا دروشمەکانی "سوورین لەسەر بەرخۆدانمان لەدژی هەموو هەڕەشەکان، چونکە ئاشتیخوازین، لەگەڵ قەسەدەین" هەڵواسراون. هەروەها نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر، دیندار و ڕیش سپییەکانی هۆزەکانی عێراقیش بەشداری کۆڕبەندەکە بوون.

ڕاگەیاندرا کە ئەو هۆز و تیرانەی بەشداری کۆڕبەندەکەیان کردووە بریتین لە : جەبور، زبێد، تەی، شەرابیە، جەوالە، عکیدات، عدوان و بەکارە.

دوای ئەوەی کۆڕبەندەکە بە یادکردنەوەی گیانبەختکردووان دەستیپێکرد، بەخێرهاتنی هەموو هۆز، تیرە و کەسایەتییە ئامادەبووەکان کرا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی دەستەی ڕیش سپییەکان هەمبەر حەسەن قسەی کرد. حەسەن سوپاسی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای کر کە دەرفەتیان پێ بەخشیون بۆ ئەوەی کۆڕبەندەکە بەو شێوەیە بەڕێوە ببەن و باسی فیداکاریی یەپەگە، یەپەژە و قەسەدەی کرد بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکە لە چەتەکانی داعش کرد.

هەمبەر حەسەن وتی: "ئێمە ڕۆڵەی ئەم خاکەین و مافی خۆمانە چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین. ئەمڕۆ لێرەین بە هەموو جیهان دەڵێین، ڕێگە نادەین بە هیچ لایەنێک ئارامیمان بشێوێنێت و دەستکەوتەکانمان تێکبدات، پێش هەمووشیان تورکیا. ئەگەر بیانەوێت ئاشتیخوازین، ئەگەر هەوڵ بدەن هێرش بکەنە سەر خاکەکەمان، بەرخۆدێرین".

کۆڕبەندەکە بە وتوێژی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی سوریا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

پێشبینی دەکرێت کە کۆڕبەندەکە بە ڕاگەیاندراوێک کۆتایی بێت.

ک-ش