کەنەکە: پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێمن مامه‌ند ئازاد بکات
کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (ک ن ک) لە سەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوان هێمن مامه‌ند بەدەنگ هات و داوا لە حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەکات ئازادی بکات.
کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (ک ن ک) لە سەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوان هێمن مامه‌ند بەدەنگ هات و داوا لە حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەکات ئازادی بکات.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF) نێردراوە، کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (ک ن ک) لە سەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوان هێمن مامه‌ند بەدەنگ هاتووە ڕایەگەیاندوە: لە شێوازی ده‌ستگیرکردن و رفاندنی ناوبراو ناڕازین و ڕاشمان وایه، که پێویسته ده‌ستبه‌جێ و بێ دواخستن ئازد بکرێت.
دەقی بەیاننامەکەی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (ک ن ک):
وا بۆ نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ده‌چێت، که رۆژنامه‌نوس و چالاکوانی شاری هه‌ولێر هێمن مامه‌ند له ماڵ و لەناو خاو و خێزانی خۆی رفێنراوه و ئێستا لای ئاسایش ده‌سگیرکراوه. ئه‌مه‌ش به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکیی هانداوه که بۆ مافی موچه و قوتی خۆیان بێنه سه‌ر جاده و خۆپیشاندان بکه‌ن.
دیاره ناره‌زایی ده‌ربڕین و خۆپیشاندان مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌موو هاوڵاتییه‌که و له جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانیشدا ئاماژه‌ی پێکراوه. ئاساییشه له هه‌ر کوێ نادادی و مافخوران و بێیاسایی هه‌بێت، خۆڕسکانه ناره‌زایی و خۆپیشاندان و په‌رچه‌کردار دروست ده‌بێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م کارانه هاندان و ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی توندوتیژی تێدا نه‌بێت.
ئێمه لێره‌وه وه‌ک کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان - ک ن ک ـه رایده‌گه‌یه‌نین، که ئێمە له شێوازی ده‌سگیرکردن و رفاندنی ناوبراو ناڕازین و ڕاشمان وایه، که پێویسته ده‌ستبه‌جێ و بێ دواخستن ناوبراو ئازد بکرێت! گه‌ر سکاڵاشی له‌سه‌ر هه‌یه، ده‌بێت تا رۆژی دادگایی‌کردن ئازاد بکرێت، ناوبراو که‌سێکی سڤیل و بێچه‌ک و رابردوو باشه و هیچ تۆمه‌تێکی تیرۆریستی له‌سه‌ر نییه، تا به‌و بیانوه ئازد نه‌کرێت. راسته ناوبراو داوای هاتنه ده‌ره‌وه و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی له خه‌ڵک کردوه، به‌ڵام ئه‌و له پێناو مافی گشتی (موچه و قوتی خه‌ڵک) ئه‌مه‌ی کردوه و هیچ داواکارییه‌کی توندوتیژی و تێکدانیشی نه‌کردوه.
رفاندن و ده‌سگیرکردنی رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانان ناوبانگی دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له ژێر ده‌سته‌لاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردساندا له نێو ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تی و میدیای جیهانیدا خراپتر ده‌کات.
داواکارین حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان و به‌تایبه‌ت پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مه به‌هەند بگرن و ناوی کورد و ده‌سته‌لاته‌که‌ی باشوور نەزڕێنن.
له کۆتاییدا دووباره داواکارین، که هێمن مامه‌ند تا رۆژی دادگایی‌کردنی ئازاد بکرێت، کاتی پێویستیشی بدرێتێ بۆ گرتنی پارێزه‌ر و ئاماده‌کردنی به‌ڵگه بۆ داکۆکیکردن له خۆی.
هـ.هـ