گۆشەیەک لە بەرخۆدانی مێژوویی شەڕڤانان لە سەرێکانی

شەڕڤانانی قەسەدە لە شاری سەرێکانی بە شێوازێکی مێژوویی بەرخۆدان دەکەن. سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی، تانک، تۆپ و بەهەزاران سەرباز وچەتە هەموو هێزی خۆی وەگەڕخستووە بۆ ئەوەی سەرێکانی داگیربکات، بەڵام بەرەو ڕووی بەرخۆدانی مێژوویی شەڕڤانان بووەتەوە.

بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە لە دژت سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە ڕۆژی هەشتەمی خۆیدا بەردەوامە. سوپای تورکی داگیرکەر بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی جەنگی، تانک، تۆپ و بەهەزاران سەرباز وچەتە هەموو هێزی خۆی وەگەڕخستووە بۆ ئەوەی سەرێکانی داگیربکات، بەڵام بەرەو ڕووی بەرخۆدانی مێژوویی شەڕڤانان بووەتەوە و گورزی سەختی بەرکەوتووە. سەرێکانی لە ژێرکۆنتڕۆڵی شەڕڤانانی قەسەدە دایە. هەواڵنێری ئێمە ئیرسێن چاکسو و ڕووکەن جەمال ڤیدیۆی ئەو بەرخۆدانەیان تۆمار کردووە.

ک-ش