گەریلا TV دیمەنی چالاکییەکی نوێیان بڵاو کردەوە

گەریلا TV دیمەنی چالاکیی ٢ی کانونی یەکەمیان بڵاو کردەوە کە هێزەکانی پاراستنی گەل لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتەنیندا ئەنجامیانداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارە چالاکییەکەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتەنیندا لە ناوچەی حەفتەنین-ی سەر بە هەرێمەکان پاراستنی میدیا لە ٢ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەک لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی کۆنفرانسی مەزن چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە ئەنجامی چالاکییەکەدا لە سێ لاوە هێرش کرایە سەر سەنگەر و بارەگای دوژمن، ٧ سەرباز کوژران، هەروەها سەنگەرێکی چەکی A-4 و کامێرایەکی جۆری مۆبیس لەناو بران. سوپای تورک دوای چالاکییەکە ناوچەکانی دەوروبەری بارەگاکەی خۆیان بە ئۆبوس و هاوەن تۆپباران کرد. ئەو گروپەشمان کە چالاکییەکەیان ئەنجامدا بە سەلامەتی گەڕانەوە ناوەندەکانی خۆیان."

ز.ش