گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکەی هەفتانینی بڵاو کردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکەی هێزەکانی گەریلا کە لە ٢٣ی نیساندا لە هەرێمی هەفتانین ئەنجامیاندا، بڵاو کردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە چەند زانیاریەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتانین کە لە هەرێمی مەتینای سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، ٢٣ی نیسان لە کاتژمێر ١٥:٤٠ خولەک هیزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی نێوان دەریی داوەتیا و شەهید شێخمووس چالاکیەکیان ئەنجامدا.

لەو چالاکیەدا شۆفڵێکی هێزە داگیرکەران تێکشکێندرا و کۆنترایەکیش کوژرا. یەکینەکانیشمان کە چالاکیەکەیان ئەنجامدا بە سەلامەنی گەڕانەوە ناوەندەکانی خۆیان."

ز.ش