گەریلا سێلا لە شاخەکانى رۆژهەڵاتی کوردستان: ئامانجم بەدیهێنانی خەونی ژنانە

گەریلا سێلا ئۆرکێش وتی، ئامانجی ئەوەیە ئیدی ژنان ئازار نەکێشن و وتیشی، دەیەوێت رێگا بۆ بەدیهێنانی خەون و خولیاکانى ژنان بکاتەوە.

گەریلا سێلا ئۆرکێش لە شاری عامودێ لە رۆژئاوایى کوردستان لە دایکبووە. لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانى سەر گەلی کوردستان بڕیاریدا بەشداری ناو ریزەکانى تێکۆشانی ئازادی ببێت.

گەریلا سێلا لەبارەى بەشداریکردن و ئامانجەکانیەوە بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) قسەى کرد و سەرنجی خستەسەر کاریگەریی داگیرکەری لەسەر کۆمەڵگە و وتی "من هەموو کات بە خۆمم دەوت، بۆ لە دایکبووم؟ بۆ ئێمە بندەستین؟ دەبێت ئێمە چۆن بژین؟ بۆ کۆمەڵگە لەم بارودۆخەدایە؟ من دەتوانم چۆن بژیم، قسە بکەم، بیربکەمەوە و بجوڵێمەوە؟ هەموو ئەو بابەتانە بۆ من بووبوونە پرسیار. بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ رێگاکەى بە من نیشاندا، بۆیە حەزمکرد بە بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ پەروەردە ببم و گەورە ببم. لەسەر ئەو بنەمایە من بەشدار بووم".

گەریلا سێلا وتی، کاتێک بەشدار بووە ئامانجی رزگاریی گەلی کورد بووە، بەڵام دواى بەشداربوونی لە ریزەکانى تێکۆشاندا  ئامانجەکانى بەرفراوانتر بوون و لەوبارەیەوە وتی "دواى ئەوەى بەشداری بزووتنەوەى ئاپۆیی بووم، لە پەروەردەدا لەوە تێگەیشتم، کە چەندین گەل بندەستن. ئەرکی ئێمەیە، کە دەبێت هەموویان رزگار بکەین. لەو کاتەوە بیر و رامانی من و ئاسۆی من بەرفراوانتر بوون، چونکە تۆ لێرە تێدەگەیت، کە تۆ نەک تەنها بۆ خۆت، بەڵکو بۆ گەلانی بندەست دەژیت، بۆیە ئەرکی سەرەکیمان ئەوەیە کە نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو هەموو گەلانی بندەست بخەینە سەر فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ".

لەبارەی ئامانجەکانی بۆ ژنان وتی "من دەمەوێت کۆتایی بە ئازاری ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا بهێنم. ئامانجم ئەوەیە، کە ژنان تێبگەن، کە بۆ هاتوونەتە دونیا، بۆ دەژین، بیرکردنەوەى خۆیان گەورە و بەرفراوان بکەن. ئامانجم ئەوەیە، ژنان بە خەونەکانیان بگەن. ئیدعای منیش ئەوەیە، کە ئێمە پێکەوە ژیانێکى هاوبەش بخوڵقێنین".

سێلا لە وتەکانیدا بانگەوازی بۆ گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و دەڵێت "بۆ ئەوەى رۆڵەکانی ئەم گەلە لەم خاکەدا بە ئازادی بژین، دەبێت بە بەهێزی و بە زۆری بەشداری ریزەکانى تێکۆشان ببن".

ئەوەشی وت "داوا لە گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم، کە بێن و بەشداری هێڵی رێبەر ئاپۆ ببن. ژیانی کۆیلەیەتى بۆ خۆیان قبوڵ نەکەن و ئەو ژیانەى کە هەیە قبوڵی نەکەن و یارییەکانى داگیرکەران تێکبشکێنن و ئەوە ئەرکێکە دەکەوێتە سەر شانی هەموو کوردان. بۆیە من بە تایبەت داوا لە کچان و کوڕانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن، کە بەشداری ریزەکانى تێکۆشانی ئازادیی کوردستان و فەلسەفەى رێبەر ئاپۆ ببن".

ژ.ت

****

****

****

****