گەنجانی باشور:ئێمە ئامادەین شان بە شانی گەریلا شەڕ بکەین

لارا عباس ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئاماژەی بەو هەنگاوانە کرد کە لە چوارچێوەی قۆناغی 'سەفەربەرلکی حەفتانین'دا لە دژی داگیرکەران نراون و وتی:"ئێمە ئامادین شان بە شانی گەریلا شەڕ بکەین و خاکی خۆمان بپارێزین."

گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ٣٠ی حوزەیران لە قەندیل بە دروشمی 'بۆ کوردستانی ئازاد و سەربەخۆ، فاشیزم و داگیرکاری برۆخێنە' هەنگاوی سەفەربەرلیکی حەفاتانینیان راگەیاند.

دوای راگەیاندنی سەرفەربەرلیکی حەفتانین، ژنانی گەنجی تێکۆشەر رایانگەیاند، بۆ ئەوەی سوپای داگیرکەری تورک لە خاکی باشوری کوردستان و عێراق بچێتە دەرەوە، سەرەتا بە کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا بەشداری لە خەباتەکانی سەفەربەرلیکی حەفتانیندا دەکەن.

لە بارەی سەفەربەرلکی حەفتانین و کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ دەرکردنی  سوپای تورک ، لارا عەباس ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر رایگەیاند، ئەم قۆناغە لە چەند هەنگاوێک پێکدێت و وتی:" یەکەم سەفەربەرلیکی حەفتانینە. گروپێکمان ئامەدە کردووە بۆ ئەوەی خاکەکەیان بپارێزن. بۆ ئەوەی پشتیوانی گەریلا بکەن، لە دژی داگیرکاری تورک بوەستێنن."

عەباس تیشکی خستە سەر ئامانجی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و وتی:" ئێمەی گەنج، ئەوە باش دەزانین کە ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشوری کوردستان، تەنها لەناوبردنی پەکەکە نیە، بەڵکو لەناوبردنی گشت کوردە. ئاماجی سەرەکی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کوردە. ئێمە وەکو گەنجان، ئەم داگیرکاریە قبوڵ ناکەین و بە سووربوونمان لەسەر ئەوەی لەسەر خاکی ئازادی کوردستان بژین، خەبات دەکەین."

لارا عەباس هاوکات بانگەوازیەکی بڵاو کردەوە و وتی:"دەبێت گەلەکەمان بایکۆتی کەلوپەلی تورکی بکات. چونکە کڕینی کەلوپەلی تورکی دەبێتە گوللە و منداڵی رۆڵەی کوردی پێدەکوژرێت. ئێمە دەمانەوێت میت و سیخوران لە خاکەکەمان دەربکەین."

ژنانی گەنجی تێکۆشەر کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزایان لە لەسەر مالپەری Change.org دەستپێکردووە کە لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشدا بڵاو کراوەتەوە.

ئێوەش دەتوانن لەسەر ئەم مالپەڕە Change.org پشتیوانی لە کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا بکەن.

https://www.change.org/p/ ریکخراوی-ژیانەوەی-گەنجان-بۆ-کوردستانێکی-ئازاد-و-سەربەخۆ-فاشیزم-و-داگیرکاری-بڕووخێنە

ز.ش