ھه‌ورامان و زمانی کورد‌ی (هه‌ورامی-گۆرانی)
هەرێمی ھه‌ورامان و زمانی کورد‌ی (هه‌ورامی-گۆرانی) و گرنگی هەرێمەکە لە ڕووی زمان و وێژەوە، پێشنەی و جوگرافیا و ڕێزمانی زمانەکە بە چ شێوەیەکە و لێکۆڵەرانی کۆن و نوێ چیان لە بارەیانەوە وتووە و نوسیوە؟
هەرێمی ھه‌ورامان و زمانی کورد‌ی (هه‌ورامی-گۆرانی) و گرنگی هەرێمەکە لە ڕووی زمان و وێژەوە، پێشنەی و جوگرافیا و ڕێزمانی زمانەکە بە چ شێوەیەکە و لێکۆڵەرانی کۆن و نوێ چیان لە بارەیانەوە وتووە و نوسیوە؟
هەرێمی ھه‌ورامان و زمانی کورد‌ی (هه‌ورامی-گۆرانی) و گرنگی هەرێمەکە لە ڕووی زمان و وێژەوە، پێشنەی و جوگرافیا و ڕێزمانی زمانەکە بە چ شێوەیەکە و لێکۆڵەرانی کۆن و نوێ چیان لە بارەیانەوە وتووە و نوسیوە؟
هه‌ورامان وه‌ک به‌شێک له کوردستان، یه‌کێک له شوێنه ھه‌ره مێژووییه‌کانی دونیایه که له بواری فه‌رهه‌نگییه‌وه ئه‌وه‌نده ده‌و‌ڵه‌تمه‌نده، تا بمانه‌وێ شتی بۆ نووسین هه‌یه. به‌ڵام زۆر جار ده‌گوترێ که ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به دارێك بچوێنرێت، ریشه‌ی ئه‌و داره زمانه‌که‌یه‌تی و ھه‌رچه‌ند ریشه‌ی ئه‌و داره پاراو بکرێت، ھه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یش، شاخ و به‌رگی په‌ره ده‌سێنن. که‌واته ئێمه‌ی کورد یا ھه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی‌تر ئه‌گه‌ر بایه‌خ به زمانه‌که‌مان نه‌ده‌ین، ئه‌وه نه‌ریته‌کانی دیکه‌یشمان دوابه‌دوای‌یه‌ک لاوازتر ده‌بن.
رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد رێبه‌ر ئاپۆ له به‌رگرینامه‌ی (به‌رگریکردن له گه‌لێک)دا ده‌ڵێ: ''ئه‌گه‌ر زمان تیا بچێ، شیعر نامێنێ و که شیعر نه‌ما ژیان نامێنێ''. مامۆستا موحه‌ممه‌دی خاڵ-یش ده‌ڵێ: ''به کوشتنی ملیۆنان که‌س نه‌ته‌وه‌یێ له به‌ین ناچێ، به‌ڵام به کوشتنی زمانه‌که‌ی له‌به‌ین ده‌چێ''. ره‌وشی گه‌لی‌کورد که به‌ساڵانه له ژێر کوشتن و بڕینی دوژمن دایه و به پاراستنی زمانه‌که‌ی توانیویه‌تی تا ئه‌وڕۆیش له سه‌ر پێیان راوه‌ستێ، قسه‌که‌ی مامۆستا خاڵ ده‌سه‌لمێنێ. مامۆستا ''ھه‌ژار''یش له سه‌ره‌تای ''ھه‌نبانه بۆرینه'' دا ده‌ڵێ: ''ھه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک زمانی تیابچێ، ناسنامه‌ی تیاده‌چێ''. بۆ ئه‌وه‌یش نموونه‌ی وڵاته عه‌ڕه‌بیه‌کانمان بۆ دنێتهوه که پتر له پێنجسه‌د ساڵ له ژر چه‌پۆکی تورکه‌کانی عوسمانی‌دا بوون. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی زمانه‌که‌یان پارێزرابوو، ئه‌وکاته‌ی که رزگاریان بوو، له‌وه ده‌چوو که ھیچ نه‌قه‌ومابێ. به‌ڵام قیبتیه‌کانی میسر و سوودان و مه‌راکێش و هه‌روه‌ها فینیقیه‌کانی سووریه و لوبنان و دانیشتووه‌انی مه‌دائین که مامۆستا هه‌ژار وه‌ک فارس ده‌یانناسێنێ به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌کی زۆری مێژووی له‌سه‌ر کوردبوونی دانیشتوانی مه‌دائین به‌رله عه‌ڕه‌ب بوونیان هه‌یه که مژاری ئه‌م وتاره ئیزنی روونکردنه‌وه‌ی زۆرتر له‌سه‌ری نادات، له دوای عه‌ڕه‌بیزه بوونیان، نه‌ریته‌کانی دیکه‌شیان فه‌وتان و بوون به عه‌ره‌بی له عه‌ڕره‌ب عه‌ره‌بتر. جا ھه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئێمه‌یش لێره‌دا مژاری زمان له نێو هه‌موو خاڵه به نرخه‌کانی چاندی هه‌رێمی هه‌ورامان هه‌ڵده‌بژێرین و چاوێ ده‌خشێنینه سه‌ر مێژووی ئه‌م به‌شه‌ی وێژه و ئه‌ده‌بیاتی کورد‌ی.
زمان ئامرازی په‌یوه‌ندیگرتنی مرۆڤ له گه‌ڵ مرۆڤه. هه‌ر له سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤه‌وه ئه‌م شێوازه‌ی په‌یوه‌ندیگرتن خوڵقێندراوه و ھێدی ھێدی له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی مرۆڤ ره‌نگی تازه‌ی به خۆیه‌وه گرتووه و ئه‌گه‌ر سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری به هزری دزێوی شئونیستانه و فاشیستانه‌ی خۆی سروشتی مروڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌واشه نه‌کات، تا ژیانی مرۆڤ به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه زمانیش به‌رده‌وام ده‌بێ و گه‌شه ده‌کا.
له دونیای ئه‌مڕۆیشدا، که تادێ خواستی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و دیموکراتیزه‌بوون ده‌ڕوات و سه‌رده‌م، سه‌رده‌می به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنت و دیالۆکه، ئیدی که‌سێک بۆی‌نییه به سه‌ر که‌سێكی‌تردا فه‌خر بفرۆشێ و بڵێ زمانی من له زمانی تۆ کۆنتره و له سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه من له تۆ زیاتر و بانترم. ئه‌گه‌ریش ھاتوو که‌سێک به‌و چه‌شنه بیر بکاته‌وه، ئه‌وه له دونیای ئه‌مڕۆدا باوی‌نه‌ماوه و مۆرکی بێمه‌نتقی و شۆڤێنیزمی و... پێوه ده‌چه‌سپێ.
هه‌ڵبه‌ت مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ: ئه‌و زمانه له بواری پێشینه‌ی مێژوویی و گڕامێره‌وه له چ ئاستێك دایه و چه‌نده به هێزه. ئه‌وه‌ش ده‌بێ له ئاکامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌کی قووڵی زانستی و به رووکردنی به‌ڵگه و سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو بێ. ئه‌وه‌ش که پێویسته بگوترێ ئه‌وه‌یه که ده‌و‌ڵه‌مه‌ندبوونی زمانێك هیچكات به واتای سه‌رتری ژێنێتیکی ئاخێوه‌رانی ئه‌و زمانه به سه‌ر ئاخێوه‌رانی زمانێکی له خۆی لاوازتردا نیه و ئه‌وه ته‌نیا ده‌گه‌ڕته‌وه بۆ چه‌ند ھۆیه‌کی مێژوویی، جوغرافیایی، کۆمه‌ڵایه‌تی و...هتد.
س
گۆرانی یا هه‌ورامی
له ڕاستی دا هه‌ورامی هه‌مان گۆرانییه که پێشتر ده‌ڤه‌رێکی به‌رفراوان پێی دواون. به‌ڵام له درێژه‌ی مێژووی خۆیدا به شێوازی جیاواز پارچه پارچه بووه و چه‌ند پارچه‌ی لێ جیا بۆته‌وه که ده‌توانین به ئه‌مانه ئاماژه بکه‌ین؛ که‌لهۆڕی، له‌کی، کولیایی و فه‌یلی. ئه‌م سێ زاراوه‌یه که وه‌ک زاراوه‌ی کورد‌ی خوارین ده‌ناسرێن و بگره زمان و زاراوه‌ی لوڕیچ، هه‌رچه‌ند ئیمڕۆ له قسه‌کردنی ژیانی له گه‌ڵ هه‌ورامی جیاوازییان هه‌یه، به‌ڵام شیعر و ئاوازی کلاسیکیان وه‌ک هۆره و بالۆره، هه‌نووکه‌یش به شێوازی خۆی ماوه‌ته‌وه. وێڕای ئه‌مانه‌ش جافی و ئه‌رده‌ڵانی و گه‌ڕووسیش به‌شێکی‌تری گۆرانین که له دوای هاتنی بابانه‌کان و رووخاندنی ئه‌رده‌ڵانیه‌کان گۆڕانکاری له سه‌ر بنه‌مای گۆڕان بۆ زاراوه‌ی سۆرانی(کورمانجی ناوه‌ڕاست)یان به خۆوه بینیوه. به‌ڵام به هۆی هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی هه‌ورامان، گۆرانی له‌وێ پارێزراوه و له سه‌رده‌می ئه‌رده‌ڵانیه‌کاندا زمانی وێژه و دیوان بووه و شێوه‌یه‌کی جوانتری پێ دراوه و ئیمڕۆ ته‌نیا له ناوچه‌ی هه‌ورامان به چڕوپڕی قسه‌ی پێده‌کرێ. هه‌ر بۆیه ناونانی ئه‌م به‌شه‌ی ئه‌ده‌بیاتی کورد‌ی هم به گۆرانی له جێگه‌ی خۆی دایه هه‌م به هه‌ورامی راسته.
له له‌قه‌کانی هه‌ورامی یا گۆرانی ده‌توانین به لهۆنی له ده‌وروبه‌ری پاوه و نه‌وسوود و نۆدشه و ته‌وێڵه و بیارێ و هه‌روه‌ها ژاوه‌رۆیی، له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ له ده‌ڤه‌ری سنه و کامیاران و مه‌ریوان و ته‌ختی له هه‌ورامانی ته‌خت و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری و داڵه‌هوویی له پێده‌شته‌کانی چیای داڵاهوو و چه‌می ئه‌ڵوه‌ند و ناوچه‌ی گاواره که په‌یڕه‌وی ئایینی یار‌سانن و عه‌بدولمه‌له‌کی له که‌نووله، که ده‌که‌وێته ناوبه‌ری شاره‌کانی بێستوون و سونقوڕ و قه‌ڵای قوڕوه و زاغمه‌رز له باکووری ئێران و به‌شێکیشی که له نێوه‌ڕاستی ئێران، وه‌ک تویسرکان و تاکستان و نه‌هاوه‌ند و پێده‌شته‌کانی ده‌ماوه‌ند په‌رته‌وازه کراوه و هه‌روه‌ها به زه‌نگه‌نه و باجه‌لانی له گه‌رمیان که له‌وێ پێ‌ده‌ڵێن ماچۆ ئاماژه بکه‌ین. جیا له‌مانه‌یش ده‌توانین به په‌یوه‌ندی به‌ینی هه‌ورامی و زازاکی له باکووری کوردستان که وه‌کوو پارچه‌یه‌کی تازه له یه‌کدابڕاون ئاماژه بکه‌ین. هه‌روه‌ها شه‌به‌که‌کانی ده‌ڤه‌ری که‌رکووک و مووسڵیش.
پێشینه‌ی مێژوویی زاراوه‌ی هه‌ورامی
ھه‌ورامی وه‌ک به‌شێک له زمان و فه‌رهه‌نگی کورد‌ی، خاوه‌نی پێشینه‌یه‌کی دێرینه، که ئاخێوه‌رانی وه‌ک به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد له نێو شارستانیه‌تی دێرین و سه‌رسووڕهێنه‌ری ''میزۆپۆتامیا'' له هه‌ر دوو دیوی ده‌شته سه‌رسه‌وز و چیا سه‌ربه‌رزه‌کانی زاگڕۆسدا ده‌ژین. به‌شی زۆری ئه‌م شارستانییه‌ته دێرینه، به‌شێوازی سه‌رزاره‌کی و سینه به سینه و به‌شێکی که‌میشی به شێوازی نووسراوه له نێو دڵی ده‌وراندا ده‌رباز بووه و به‌سه‌ربه‌رزی تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه، که ده‌توانین بڵێین: به ھۆی شاخاوی بوونی ھه‌ورامان، ئه‌م به‌شه‌ی ئه‌ده‌بیاتی‌کوردی له باقی دیالێکته‌کانی دیکه‌ی کورد‌ی زۆرتر له مه‌ترسی سڕینه‌وه پارێزراوه و تا ئاستێکی به‌رز ره‌سه‌نایه‌تی و په‌تی‌بوونی زمانی کورد‌ی پاراستووه. ئه‌م نرخه، نرخێكی نه‌ته‌وه‌ییه و ده‌بێ له لایه‌ن هه‌ر کوردێكی وڵاتپارێزی هه‌ورامی و غه‌یره هه‌ورامی ئاوڕی لێ بدرێته‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی زۆرێك له لێكۆڵێنه‌رانی رۆژئاوایی وه‌کوو ''مه‌کنزی'' و ''ئی. سوونیش'' و هه‌روه‌ها بڕیاره هاوبه‌شه‌که‌ی ساڵی 1921ی، ''ئا. کریستن سێن'' و ''م. بینیدیکت سێن'' که له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن گوایا ھه‌ورامی کورد‌ی نیه و ئاخێوه‌رانی ئه‌و زمانه کورد نین، هه‌ورامییه‌کان خۆیان به کورد ده‌زانن و ھه‌موو فاکته‌ره‌کان و پێوه‌ره‌کانی کورد بوون له خۆیاندا ده‌بینن.
له باره‌ی پێشینه‌ی زاراوه‌ی هه‌ورامی گه‌لێك سه‌رچاوه له به‌رده‌ستدان که ئاماژه‌کردن به هه‌موویان له‌م وتاره‌دا ناگونجێ. به‌ڵام هیوادارین بتوانین لانیکه‌م پێناسه‌یه‌کی کورت و سه‌ره‌تاییش بێ بخه‌ینه به‌ر چاو خوێنه‌رانی ئازیز.
هه‌روه‌کوو ده‌زانرێ و گه‌لێك به‌ڵگه‌ی مێژوویی ده‌یسه‌لمێنن هه‌ورامان ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی زه‌رده‌شت بووه و کتێبی ئایینی ئه‌م ئایینه واته ''ئا‌ڤێستا'' ھه‌رچه‌ند که له چه‌رخی حه‌وته‌می کۆچی به ده‌ستی پارسییه ئێرانیيه‌کان له ھیندوستان نووسراوه‌ته‌وه و ئه‌وان ھیچ پێناسه‌یه‌کیان له سه‌ر زمانی کورد‌ی نه‌بووه، ھه‌نووکه‌یش هه‌شتا له سه‌دی ئا‌ڤێستا ده‌چێته‌وه سه‌ر زمانی کورد‌ی(ھه‌ورامی)ی ئێستا.
موحه‌ممه‌دته‌قی به‌ھار له کتێبی''سبک شناسی(شێوازناسی)''دا چه‌ندین وشه وه‌کوو: مووانان، موورازان، موواچان و... دنێتهوه و ده‌ڵێ: ھیچ ئاڤێستاناسێک سه‌ر له‌ئه‌م وشانه ده‌رناکات. ئه‌مه له حاڵێکدایه که نهخوندهوارێکی ھه‌ورامیش واتای ئه‌و وشانه به ئاسانی ده‌زانێ و بگره له نێو ئاخاوتنی ئاسایی رۆژانه‌یدا به جاران ده‌یانبێژێته‌وه. ئه‌مه‌و گوتنێکی شاعیری گه‌وره و شۆڕشگێڕی کورد مامۆستا قانیع که له هه‌ڵبه‌ستی شاخی هه‌وراماندا ده‌ڵێ:
''کتێبی زه‌ردشت که ئا‌ڤێستایه
وه‌ک باقی کتێبان خه‌ڵاتی خودایه
به زمان هه‌ورامی هاته سه‌ر به‌شه‌ر
یانی هه‌ی زه‌رده‌شت بووی به پێغه‌مبه‌ر''
چه‌ند دێکۆمێنتێکن که ده‌توانین بۆ راست‌بوونی ئه‌و بابه‌ته بیانهێنینه‌وه. وێڕای ئه‌مانه‌یش له ئاخاوتنی رۆژانه‌ی هه‌ورامیدا هه‌نوکه‌یش چه‌ند ده‌نگ هه‌ن که له نێو رێنووسی ئاڤیستاییدا ده‌بینرێنه‌وه. وه‌ک ئه‌م ده‌نگانه: له کاتی گوتنه‌وه زار کۆ ده‌بێته‌وه و سه‌ری زار ده‌خواته پشتی درانی سه‌روو و له نووسینیشدا به پیتی ''د'' که بزوێن ده‌که‌وێته سه‌ری ده‌نووسرێ. به‌م شێوازه ''دَ'' بۆ نموونه، وه‌کوو وشه‌یش ده‌توانین ئاماژه به ئه‌م چه‌ند وشه بکه‌ین که ئه‌و ده‌نگه‌یان تێدایه: ئه‌دَ‌ا، ئازادَی، دادَ، مرادَ و... ده‌نگێکی‌تر ئه‌وه‌یه که کاتێک ده‌نگه‌کانی ''ن و گ، ن و د'' دوابه‌دوای یه‌کدا بێن له هه‌ندێ شوێنی هه‌ورامان به‌جێگه‌ی ئه‌وان ئه‌و ده‌نگه ده‌ر ده‌که‌وێ که زار کۆ ده‌بێته‌وه و سه‌ری زار ده‌خواته پشتی درانی ژێر و شێوازی نووسینیشی پیتی ''ن''ێیه که بزوێن ده‌خواته سه‌ری به‌م شێوازه''نَ". بۆ نموونه‌یش وشه‌گه‌لێک وه‌ک: مه‌نگ، جه‌نگ، ده‌نگ، قه‌ند، له هه‌ورامیدا به‌م چه‌شنه ده‌بێژرێن و ده‌نووسرێن. مه‌نَ، جه‌نَ، ده‌نَ، قه‌نَ و... هه‌روه‌ها له هه‌ورامیدا ژێره‌ی تاک و کۆ جیاوازن و ژێره‌ی کۆ درێژتره، که شێوازی نووسینی به پیتی ''ی'' و بزوێن ده‌که‌وێته ژێری. به‌م جۆره‌یه ''يِ'' که هه‌ر کاتێ وشه‌یه‌ک کۆ بێت به‌و ژێره ده‌نوسرێ. ده‌نگێکی‌تری تایبه‌ت به هه‌ورامی ئۆی درێژه که به‌دوو پیتی ''ۆ'' له پاڵی یه‌کتر ده‌نووسرێ، بۆ وێنه وشه‌ی ''کۆ'' ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه بنووسرێ به‌واتای شاخ یا چیایه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م چه‌شنه ''کۆۆ'' بنووسرێ، به واتای کوێیه یا کام شوێنه. مامۆستا فاتێحی ره‌حیمی له کتێبێک به نێوی (د‌ستور و زبان كردي «هورامي») دا ئه‌م مژارانه‌ی به باشی شی کردۆته‌وه که ئه‌مانه ته‌نیا نموونه‌یه‌ک له‌وه بوون.
قه‌باڵه‌کانی هه‌ورامان که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م له ده‌ڤه‌ری ھه‌ورامان دۆزراونه‌وه و سه‌رده‌میان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی یه‌که‌می پێش له زایین و به ئارامی نووسراون، به‌ڵگه‌یه‌کی تری هه‌ره‌کۆنن که له‌سه‌ر ئه‌م مژاره ده‌دوێن. رێبه‌ر ئاپۆش له به‌رگرینامه‌ی به‌رگریکردن له گه‌لێکدا و له به‌رگرینامه‌ی دوایی خۆی واته مانیفستۆی شاره‌ستانی دیموکڕاتیکدا ده‌ڵێ: ''ئارامی له سه‌رده‌می خۆیدا زمانی نێونه‌ته‌وه‌یی بووه و رۆڵی ئینگلیزی ئێستای گێڕاوه و ته‌نانه‌ت حه‌زره‌تی عیسا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایینه‌که‌ی ناچار به فێربوونی ئه‌و زمانه بووه''. وه‌کووتر په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر له نێوان هه‌ورامی و ناوه‌رۆکی چه‌ند کتێبێكدا وه‌کوو ''دره‌ختی ئاسووریک'' و ''کارنامه‌ی ئه‌رده‌شیری بابه‌کان'' که تێکسته‌که‌یان به زمانی په‌هله‌وی کۆن نووسراوه، هه‌یه.
موحه‌ممه‌دی کۆلین، له کتێبێک به نێوی ''به‌ھاری ئه‌ده‌بی فارسی'' له زمانی محه‌ممه‌دته‌قی به‌ھاره‌وه ئه‌م ھهبهستانهی خواره‌وه دنێتهوه و ده‌ڵێ: کۆنترین ده‌قه فارسییه‌کان ئه‌مانه‌ن که فارس زمانی ئه‌مڕۆ لێیان تێناگات. به‌ڵام ئه‌مه زۆر له راستییه‌وه دووره، چونکه ئه‌م ھهبهستانه ئامۆژگارییه‌کانی ''مه‌عره‌فه‌تی پیرشالیار''ن بۆ خه‌کی ھه‌ورامان و تا ئه‌مڕۆکه‌یش زۆر جار له نێو خەڵکی ئاسایی ھه‌ورامان بۆ یه‌کتری ده‌گوترێنه‌وه.
''داران، گیان داران، جه‌رگ و دڵ به‌رگه‌ن
گاھێ په‌ڕ به‌رگن گاھێ بێ به‌رگن
که‌رگه جه ھێڵه، ھێڵه جه که‌رگه‌ن
رواس جه رواس وه‌رگ جه وه‌رگه‌ن
* * *
وه‌روێ واره‌ینه وه‌روه وه‌رنه
وه‌رێسه بڕیۆ چوار سهرنه
گۆشه‌ڵێ مێڕیۆ دوه‌به‌رێنه
که‌رگه‌ی سیاوه هێڵه چه‌رمێنه''
ھەڵبه‌ستی ''ھورموزگانه'' که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه له ئه‌شکه‌وتی ''ھه‌زارمێرد''ی سلێمانی ده‌رکه‌وتووه و سه‌رده‌می ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٣٧ی کۆچی. ناوه‌رۆکه‌که‌ی باس له زه‌بر و زه‌نگی عه‌ڕه‌به‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه له سه‌ر خه‌کی کوردستان ده‌کات و یه‌کێكی‌تره له‌و ده‌قه مێژووییانه که به شێوازی کورد‌ی(هه‌ورامی) نووسراوه و ناوه‌رۆکه‌که‌ی به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه.
''ھورموزگان رمان، ئاتران کوژان
وشان شارده‌وه گه‌وره‌ی گه‌وره‌کان
زۆرکاری عه‌ره‌ب کردنه خاپوور
گه‌نایی و پاڵه ھه‌تا شاره‌زوور
شن و کنیکا به دیل بشینا
مه‌رد ئازا تلا وه رووی ھووینا
ره‌وه‌شتی زه‌رده‌شت مانه‌وه بێکه‌س
بزیکا و نیکا ھورموز به ھیچ که‌س''
ھه‌موو سه‌رچاوه‌کان ده‌یسه‌لمێنن که ئاخاوتن به زمانی کورد‌ی ھه‌ورامی ته‌نیا تایبه‌ت به ناوچه‌یه‌کی به‌ر ته‌سک، وه‌ک ئێستای ھه‌ورامان نه‌بووه و له جوغرافییایه‌کی به‌ربڵاو دا پێی دواون. جه‌ھانگه‌ردێكی عه‌ڕه‌ب به نێوی ''مه‌قده‌سی'' له کتێبێك به نێوی ''المسالک و الممالک'' له سه‌رده‌می سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچیدا ده‌ڵێ: چوومه ھه‌مه‌دان و خه‌ڵکی ئه‌وێ به زمانی ''واتم، واتت'' ده‌دوان. ئه‌مه‌و له زۆرێك له سه‌رچاوه مێژووییه‌کانیشدا شاری ''به‌ھار''ی ھه‌مه‌دان به ''وه‌ھار'' ناو براوه، که ھه‌نووکه‌یش له زمانی کورد‌ی ھه‌ورامیدا به به‌ھار ده‌گوترێ وه‌ھار و گوتنی هونراوه‌ی کورد‌ی له لایه‌ن ''بابا تاهێری رووتی هه‌مه‌دانی''وه، راست‌بوونی ئه‌م مژاره نیشان ده‌دات. که‌واته گۆران که له وشه‌ی گه‌وره واته مه‌زن گیراوه‌و و له هه‌ورامیدا وشه‌ی گه‌وره که ته‌لفوزی کورمانجی ناڤینه به شێوازی گۆره ته‌له‌فۆز ده‌کرێت و ئان له کورد‌ی هه‌ورامیدا هێمای کۆکردنه، واته گۆران تێته واتای گه‌وره‌کان که به‌و که‌س و گرووپانه ده‌گوترا که له‌وپه‌ڕی مه‌زنایه‌تی و به‌رخۆدانه‌وه له‌به‌رانبه‌ری داگیرکاری عه‌ڕه‌به‌وه خۆڕاگریان ده‌کرد. وشه‌ی گه‌ور خوێندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه خۆڕاگره‌کان بوو که بۆ ماوه‌ی سه‌دان ساڵ له چیاکان و شاخه‌کاندا سه‌ردوسۆڵه و زه‌حمه‌تی ناوچه شاخاویه‌کانی کوردستانیان به‌گیان و دڵ گرته ئامێزه‌وه به‌ڵام چۆکدان و سه‌ردانه‌واندنیان له‌به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رانی ئه‌وسه‌رده‌مه قبووڵ نه‌کرد. "گه‌وری سه‌ر کۆ" رسته‌یه‌کی به‌ناوبانگه واته گه‌وری سه‌ر شاخ که شاخیچ مۆڵگه‌ی هه‌میشه‌ی شۆڕشگه‌ر و ئازادیخوازان بووه. به‌ڵام دواتر داگیرکه‌ران و بێبه‌زئییان و خوێنڕژانی ئه‌و سه‌رده‌مه به رێباز و نه‌ریتی نه‌بڕاوه‌ی خۆیان که سه‌رده‌می ئێمه‌یچی له‌سه‌ربێ و له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان به ئه‌وپه‌ڕی بێشه‌رمی و دوور له راستی که‌ڵکیان لێگرتووه، ده‌ستیانکرد به بووچککردنه‌وه و عه‌یبه‌کردنی وشه‌ی گه‌ور که مه‌خابن تائیستایش له ناو ئێمه‌ی کوردیچدا کاریگه‌ری هه‌یه. که ئه‌و چه‌واشه‌کاریه ته‌نانه‌ت خۆی خزاندووه‌ته ناو فولکلوریچمان، بۆ وێنه له به‌یتی فولکلوری "هه‌رکه‌سێ باعیس به‌ینی من و تۆ بۆ ــــــــــــــــــ یاخودا وه‌نه‌سیب گه‌وری سه‌ر کۆ بۆ". وشه‌ی گه‌ور که هێمای چۆکنه‌دان و خۆڕاگرییه وه‌ک هێمایه‌کی بێ‌به‌زئییانه به‌رجه‌سته ده‌کرێت. هه‌رچۆن ئیستا شۆڕشگه‌ران له‌لایه‌ن داگیرکه‌ره‌وه وه‌ک موحارێب ناوزه‌د ده‌کرێن.
وه‌کوو گوتمان جوگرافیای گۆران زۆر به‌رفره‌هتر له ئه‌و جوگرافیا‌یه بووه که ئیستا به‌نێوی هه‌رێمی گۆران ناوی ده‌به‌ن. به‌پێ ئه‌و روونکردنه‌وانه‌ی که له‌به‌رده‌ستدایه پانتایی هه‌رێمی گۆران له هه‌ر چوار قوژبنی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باکوور و باشووره‌وه به‌م چه‌شنه بووه. هه‌مه‌دان و پێده‌شته‌کانی نەهاوه‌ند تا بگاته شاری مه‌لایر ده‌بن به دواخاڵی سووچی رۆژئاوای گۆران و ده‌ڤه‌ره‌کانی مووسڵ و که‌رکووک و گه‌رمیانیچ ده‌بن به سووچی خۆرهه‌ڵاتی. له عالی باکووری هه‌رێمی گۆرانه‌وه به پیویستی ده‌زانم که ئاماژه به به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رده‌می بابه‌کی ــ خوڕه‌مدین بکه‌م، که به‌ئه‌م شێوه‌یه: کاتێک بروومه‌ند و عه‌بدوڵا که ده‌بن به دایک و برای بابه‌کی خوڕه‌مدین له زیندانی به‌غداد له ده‌ستی هاروونه‌ره‌شیدی عباسی رزگاریان ده‌بێت و له یه‌کێک له ئه‌شکه‌وته‌کانی قه‌ره‌داغ خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن، بابه‌ک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له جه‌نگاوه‌ره‌انی له ئازه‌ربایجانه‌وه دێن بۆ سه‌ردانیان که له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئازه‌ربایه‌جان له به‌ینی رێگه‌دا ده‌گه‌ین به سه‌هل کوڕی سه‌نباز که سه‌هل خه‌ڵکی ئه‌رمه‌نستان بووه‌و دواتر ده‌بێ به فه‌رمانڕه‌وای ئه‌رمه‌نستان. دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی بابه‌کی خوڕه‌مدین به خیانه‌تی ئه‌و بابه‌ک ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت و راده‌ستی چه‌کدارانی ئه‌فشین ده‌کرێت و له به‌غداد به فه‌رمانی موعته‌سه‌می عه‌باسی به شێوازێکی تراژدیک و دڵته‌زین به قاره‌مانیه‌تی بابه‌ک شه‌هید ده‌کرێت. شایان به ئاماژه‌یه کاتێک بابه‌ک ده‌بینێ که له لایه‌ن سه‌هله‌وه خیانه‌تی پێکراوه و له ژێر ناوی دۆستی له پشته‌وه خنجه‌ری که‌وتووه به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستگیر بکرێت له ئه‌وپه‌ڕی تووڕه‌یی و رق و کین له مه‌ڕ ئه‌و خیانه‌ته‌ی لێکراوه تیرێک له که‌وانی خۆی دهاوێژێته سینگ و دڵی سه‌هل و ئه‌و خائینه به سزای کرده‌وه خۆفرۆشیه‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێ.
له‌م به‌یه‌کگه‌یه‌شتنه‌ی سه‌هل و بابه‌ک، سه‌هل به بابه‌ک ده‌ڵێ: بابک منیچ گۆرانم. ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که بابه‌ک گۆرانه و له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وکاته بابه‌ک به‌ناوبانگی ده‌رکردووه، سه‌هل ماستاوی "چاپلووسی" بۆده‌کا و ده‌یه‌وێ خۆی له‌لای بابه‌ک به‌رێ پێشه‌وه و خۆی نزیکی بکاته‌وه. هه‌رکه‌س ده‌زانێ که قه‌ڵای بابه‌ک له چیای سه‌به‌لان له ئه‌رده‌بێڵ له پارێزگای ئازه‌ربایه‌جانی رۆژئاوایه. به‌پێ ئه‌مه ده‌توانین به دڵنیانه‌وه بیڵین سنووری هه‌رێمی گۆران له‌لای باکووره‌وه تا سه‌رده‌می شۆڕشی خوڕه‌مدینه‌کان که سه‌رده‌مه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه به کۆتایه‌کانی سه‌ده‌ی دوه‌می کۆچی تا ئازه‌ربایه‌جان بووه. شایانی ئاماژه‌یه که هه‌نووکه‌یش له ئازه‌ربایه‌جاندا گه‌لێک تیره هه‌ن که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه به ئازه‌ری ده‌دوێن دیسان پێیان ده‌ڵێن گۆران که په‌یره‌وی ئایینی یار‌سانن و تکسته‌کانی ئاینی یاره‌سانیش به شێوه‌زاری گۆرانی یا کورد‌ی هه‌ورامین. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌هلیچ راستی گوتبێ و خۆی و هه‌رێمه‌که‌ی گۆران بووبن ئه‌وه سنووری گۆران له‌وسه‌رده‌مه تا پاڵ رووبای ئه‌ره‌س له وڵاتی ئه‌رمه‌نستان چووه.
له لای باشووریچه‌وه سنووری گۆران، تا دوایین خاڵی سنووریی باشووری لوڕستان ده‌ڕوات. سه‌رهه‌ڵدانی شاخۆشین له لوڕستان وه‌ک یه‌که‌مین رێبه‌ر و خولقێنه‌ری ئاینی یارسان که تکسته‌کانی به گۆرانین شایه‌تی ئه‌م ئیدعایه ده‌که‌ن. وه‌کووتر هێنانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند شاعیره‌ی هه‌رێمی لوڕستان له گه‌ڵ به‌یتێک له شیعره‌کانیا به‌ڵگه‌یه‌کی‌تری سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ن که به‌م چه‌شنه‌یه.
بابا لوڕه‌ی لو‌ڕستانی سه‌ده‌ی 2 تا 3 کۆچی مانگی:
ساقی ناکامم، ساقی ناکامم
جامێ بده‌رپێم، ساقی ناکامم
جه‌و مه‌یێ کۆنه بڕێژ نه‌جامم
هانا سا به‌ڵکه ساڕیش بۆ زامم
بابا نجووم لو‌ڕستانی قه‌ڕن 2 تا 3 کۆچی مانگی:
زه‌روان بیانێ، زه‌روان بیانێ
نه ده‌وره‌ی وه‌رین زروان بیانێ
ئه‌هری و وه‌رمز یاران دیانێ
کاڵای خاس یار ئه‌وده‌م شیانێ
بابا ره‌جه‌بی لو‌ڕستانی سه‌ده‌ی 2 تا 3 کۆچی مانگی:
ساقیا ده‌ستم، ساقیا ده‌ستم
جامێ‌ته‌ر باره بگێره ده‌ستم
ئه‌ز جه مه‌یخانه‌ی رووی ئه‌له‌ستم
وه مه‌ستی په‌یمان ئایینم به‌ستم
جه‌لاله خانمی لوڕ وه‌ک یه‌که‌مین ژنی شاعیری کورد که به‌رهه‌می لێ به‌جێ ماوه. سه‌ده‌ی 4 تا 5 کۆچی مانگی ژیاوه:
مه‌ستم جه‌باده‌ی رووی ئه‌له‌ستی تۆ
وه‌شه‌ن یه‌ک جامێ مه‌ی جه ده‌ستی تۆ
ئاینه‌ی زێڵم رۆشه‌نه‌ن چوون مه‌ی
جه‌و بۆن بیه‌نم مه‌ی په‌ره‌ستی تۆ
که‌واته سنووره‌کانی گۆران له نه‌هاوه‌نده‌وه تا گه‌رمیان و له ئه‌ره‌س و سه‌به‌ڵانه‌وه تا هورموزگان بووه که شه‌ره‌فخانی بدلیسی دوایین خاڵی سنووری کوردستان له‌لای باشووره‌وه کۆتایی خاکی هورمزگان ده‌ستنیشان ده‌کات، که له ئاکامی تواندنه‌وه و خۆتواندنه‌وه رۆژله‌دوای‌ڕۆژ سنووری ئه‌و بازنه واته بازنه‌ی گۆران ته‌سک و ته‌سکتر ده‌بێته‌وه.
وه‌کووتر ئه‌مڕۆکه به هه‌زاران لاپه‌ڕه شاهنامه‌ی کورد‌ی به شێوازی کورد‌ی(هه‌ورامی) هه‌یه که به چاپ‌نه‌کراوی ماوه‌ته‌وه و ده‌بێ ئه‌وه وه‌کوو خه‌ز‌ێنه‌یه‌ک بۆ ئه‌ده‌بیاتی کورد‌ی و هه‌روه‌ها وه‌ک نرخێکی نه‌ته‌وه‌یی چاوی لێ بکرێت. وێڕای ئه‌وه‌ش ھه‌موو تێکسته ئایینیه‌کانی ئایینی یارسان به ھه‌ورامی نووسراون، وه‌کوو: به‌رهه‌مه‌کانی بێھلوول ماھی، سوڵتان ئیسحاک، بابا یادگار، دایه ته‌ورێزی ھه‌ورامی، میر سادقی دینه‌وه‌ری، بابا شوھره‌ی لو‌ڕستانی و... که له دیوانه‌گه‌وره‌دا کۆ ده‌بنه‌وه یان دیوانی پردیوه‌ر یان سه‌رئه‌نجام. ئه‌مه‌و تا پێش ئه‌وه‌ی که ''مه‌لای جه‌زیری'' له سه‌ده‌ی شانزده ھهبهستی کورمانجی و ''ئه‌حمه‌دی خانی'' له سه‌ده‌ی حه‌ڤده ''مه‌م و زین'' به کورمانجی سه‌روو، بنووسێ و مامۆستا نالی و موسته‌فا به‌گی کورد‌ی و سالم که به سێکوچکه‌ی بابان ناسراون له سه‌ده‌ی ھه‌ژده ھهبهستی سۆرانی دابنێن، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هوونیارانی کورد له هه‌ر ده‌ڤه‌رێکی کوردستان هه‌ڵبه‌ستی خۆیان به هه‌ورامی داناوه.
شه‌مسی قه‌یسی رازی له کتێبی ''المجمع و فی معابير و اشعار العجم'' که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ھه‌شته‌می کۆچی نووسیویه‌تی ده‌ڵێ: ''خوشترين اوزان فهلويات است که آھنگ آنرا اورامنان خوانند و لحن آنرا اورامن يا اورامنان که نمودار آھنگ مردم ھورامان کردستان است که به گويش ھورامی سخن مي‌گويند''. واته:(جوانترین وه‌زنه‌کان فه‌هله‌ویاتن، که به ئاهه‌نگی ئه‌وان ئه‌ورامنان ده‌گوترێ و له‌حنی ئه‌وان ئه‌ورامن یا ئه‌ورامنانه که نیشانده‌ری ئاهه‌نگی نیشته‌جێیانی هه‌ورامانی کوردستانه، که به شێوازی هه‌ورامی ده‌دوێن). جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که مامۆستا ھه‌ژاریش، به‌م رسته که ''باشترین زاراوه‌ی کورد‌ی بۆ شێعر ھه‌ورامییه'' له سه‌ر ئه‌م مژاره ده‌دوێ.
رێژه‌ی ئه‌و ھۆنیارانه که به ھه‌ورامی ھەڵبه‌ستیان ھه‌یه یه‌کجار زۆره که ده‌توانین نێوی ئه‌م چه‌ند زاته وه‌کوو به‌ناوبانگانی ئه‌م گۆڕه‌پانه بێنینه‌وه؛ مه‌وله‌وی، بێسارانی، سه‌یدی، میرزا ئه‌بدولقادری پاوه‌یی، میرزا شه‌فێعی پاوه‌يی، ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی، سه‌ی یاقووبی ماھیده‌شتی، غوڵامڕه‌زای ئه‌رکه‌وازی، مه‌هجووری، خانای قوبادی، مینای ئیلامی، جه‌هان‌ئارای پاوه‌یی و...هتد.
هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پارچه هه‌ڵبه‌سته‌ی خانای قوبادی که ده‌ڵێ:
''هه‌رچن مه‌واچان فارسی شه‌که‌ره‌ن
کورد‌ی جه لاو من به‌س شیرینته‌ره‌ن
دیاروه‌ن جه ده‌ور دونیای به‌د ئه‌ندێش
مه‌حزووزه‌ن هه‌رکه‌س به زوانوو وێش''
بۆ وەڵامی هه‌ندێ چه‌واشه‌کار جێگه‌ی خۆیه‌تی. خانا له‌م هه‌ڵبه‌سته‌دا ده‌ڵێ زمانی کورد‌ی، به‌ڵام ناوه‌رۆکی هه‌ڵبه‌سته‌که به شێوه‌زاری هه‌ورامییه. ئه‌م هه‌ڵبه‌سته ده‌توانێ وەڵامێک بێ بۆ ئه‌و لێکۆڵینه‌ره رۆژئاواییانه که له سه‌ر هه‌ورامی بڕیاریان داوه و له سه‌ره‌تای وتاره‌که‌دا نێومان هێنانه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه خۆماڵیانه که هه‌ندێ جار بێ به‌رپرسیارانه بڕیاری به‌و شێوازه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ گورز بده‌ن له په‌یکه‌ری یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و بیروڕای خۆیان ده‌خه‌نه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان. وێڕای ئه‌وه‌ش ده‌توانێ سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌بێ که تا ئه‌و ده‌مه‌ی خانا ئه‌و هه‌ڵبه‌سته‌ی داناوه، هه‌ورامی زمانی ئستانداردی کورد به‌تایبه‌ت له بواری شێعر و ئه‌ده‌ب و وێژه بووه و تا کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رده‌ڵانییه‌کانیش درێژه‌ی کێشاوه.
شایان به ئاماژه‌کردنه که مامۆستا بێسارانی سه‌ده‌ونیوێ و مامۆستا مه‌وله‌وی و مامۆستا نالی دوو تا سێ ده‌هه به‌ر له ویکتۆڕ هۆگۆ که پاشناوی باوکی شێعری رۆمانتیکی پێ دراوه، به‌و شێوازه شێعریان داناوه. به‌ڵام به هۆی کڵۆڵی کورد و نه‌ناساندنی ئه‌م سێ زاته، ئه‌و مافه له‌وان گیراوه و به ویکتۆڕ هۆگۆ دراوه.
زمانی کورد‌ی(ھه‌ورامی) له بواری رێزمانه‌وه
زمانی کورد‌ی(ھه‌ورامی) له بواری ده‌ستوورییه‌وه زۆر به ھێزه و زۆر شتی ده‌توانین له سه‌ر بنووسین. به‌ڵام لێره‌دا پێویست نیه خۆمان شت بنووسین و هێنانه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌که‌ی ئوستاد ''دێخودا''، وه‌ک زمانناسێکی غه‌یره کورد ئه‌م راستییه واته هێزی رێزمانی کورد‌ی هه‌ورامی ده‌سه‌لمێنێ.
له کاتی دێهخودادا به هۆی هه‌بوونی تکستی کلاسیکی زۆری کورد‌ی، به شێوه‌زاری هه‌ورامی، زمانی کورد‌ی به‌و شێوه‌زاره‌وه ده‌ناسرێت. هێنانه‌وه‌ی شیعره‌که‌ی خانایش که پێشتر ئاماژه‌ی پێدرا نیشاننده‌دا که له نێو کوردستانیش ئه‌و ره‌وته هه‌ر به‌و چه‌شنه بووه.
دێهخودا هه‌رچه‌ند خۆی فارس بووه به‌ڵام راستی و ویژدانی بنه‌ما گرتووه و له وڵامدانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی فارس که ئه‌وکاته و ئیستایشی سه‌ربێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات کورد‌ی له‌هجه‌یه و زمان نییه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێ. ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه عه‌ینی نووسراوه فارسیه‌که‌یه که له ''لوغه‌ت‌نامه''ی دێخودا دا هه‌ڵگیراوه.
زبان کورد‌ی ھورامي يك زبان مستقل مي‌باشد كه داراي لهجهھاي مختلف بوده و در كردستان جنوبي رايج است. ساكنين آن در طول حيات تاريخي خود بدان تكلم نموده‌اند. داراي قواعد دستوري و غناي كامل در كلمات و اصوات مي‌باشد و با وجود تغييرات در طول تاريخ، از كيفيت و لطافت و رواني آن كاسته نشده است. چون زبان عربي داراي قواعد و چارچوب محكم مي باشد؛ و در فراواني و كوتاهي كلمات و جملات در نهايت يك زبان پربار و قاعده‌پذير است. در رعايت مذكر و مؤنث، مجازي و حقيقي، سماعي و قياسي، اسماء اشارات، معرفه و نكره، صفتهاي فاعلي و مفعولي، ضماير و غيره اگر از عربي برتر نباشد كمتر ھم نيست. با جرأت مي‌توان گفت: يكي از زبانھاي زنده‌اي است كه احتياج به حتي يك كلمه‌ي خارجي ندارد. مگر در مواردي مانند بقيه‌ي زبانها وارد آن گشته باشد؛ كه در زبان کردی ھورامي ھرگاه لازم باشد، مي‌توان آنها را سريعاً جايگزين نمود. ھمچنانكه با آمدن زبان عربي به عنوان زبان ديني، ھورامي بدون داشتن فرھنگستان زبان، به وسيله‌ي مردم عامي بلافاصله شروع به جايگزيني كلمات و اسماء كرد يا آنها را كوتاه نمود. مانند: وضو (د‌س و ديم) صلوه (نما) صوم (رُچِ) اسكندر (اسكه) مسجد (مزگي) عبدلله (عه‌َبه) محمد (حه‌َمه).
اين زبان شايد بي‌نيازترين زبان باشد كه گويندگانش در نهايت راحتي و بدون احتياج به كلمات بيگانه معنا را در مسير صحيح قرار داده و به مقصود مي‌رساند. اين زبان، زبان شعر و نوشتار بيش از ھزار و پانصد سال كرد بوده است.
واته: زمانی کورد‌ی هه‌ورامی زمانێکی سه‌ربه‌خۆیه، که خاوه‌نی زاراوه‌ی جۆراوجۆره و زمانی کوردان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که دانیشتوانی له درێژه‌ی مێژووی خۆیان پێی دواون و له بواری وشه و رسته‌وه خاوه‌نی رێسا و ده‌ستوورێکی یه‌کجار ده‌و‌ڵه‌تمه‌ند و چڕ و پڕه و سه‌ره‌ڕای ئاڵ و گۆڕی مێژوو له پاراوی و خاوێنی ئه‌و که‌م نه‌بۆته‌وه. وه‌ک زمانی عه‌ڕه‌بی، خاوه‌نی رێسا و چوارچێوه‌یه‌کی پته‌وه. له بواری زۆربوونی رسته و توانینی کورت کردنه‌وه‌یان، له ئه‌وپه‌ڕی زمانێکی پڕبار و په‌تیبوونه و خاوه‌نی پێوه‌ره‌کانی خۆ به‌ته‌ڤگه‌ر کردنه. له رچاو کردنی نێر و مێ، مه‌جازی و حه‌قیقی، سه‌ماعی و قیاسی، نیشانه‌کانی ئاماژه کردن، کارکه‌ر و کاربه‌ر، زه‌میره‌کان و...هتد، ئه‌گه‌ر له عه‌ڕه‌بی سه‌رتر نه‌بێ که‌متر نییه. به متمانه‌وه ده‌توانێ بگوترێ: یه‌کێ له زمانه زیندووه‌کانی دونیایه که ته‌نانه‌ت پێویستی به یه‌ک وشه‌ی ده‌ره‌کی نییه، مه‌گه‌ر له‌و جێگایانه‌ی که وه‌ک زمانه‌کانی‌تر هاتبێته نێوی. له زمانی کورد‌ی هه‌ورامیدا هه‌رکاتێ پێویستی بێ، ده‌توانرێ به خێرا ئه‌و وشه ده‌ره‌کیانه جێ بگرن. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی به هاتنی زمانی عه‌ڕه‌بی، وه‌ک زمانی ئایینی، هه‌ورامی بێ هه‌بوونی ئه‌نستیتۆی زمان، به ده‌ستی خه‌ڵکی ئاسایی خێرا ده‌س به جێگیر کردنی وشه‌کان و نێوه‌کان کرد. یان کورتی کردنه‌وه. وه‌ک: وزوو (ده‌س و دیم) سه‌لات (نما) سۆم (رۆچێ) ئه‌سکه‌نده‌ر (ئه‌سکه) مه‌سجد (مزگی) عبدوڵا (عه‌به) موحه‌مه‌د (حه‌مه).
ئه‌م زبانه، ده‌بێ بێ نیازترین دیالێکت بێ که ئاخێوه‌رانی له ئه‌وپه‌ڕی راحه‌تی و بێ پێویستی به وشه‌ی ده‌ره‌کی واتا له ره‌وتی راست جێ ده‌دا و به جیگه ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌م زمانه زمانی شێعر و نووسینی زیاتر له هه‌زار و پێنجسه‌د ساڵی کورد بووه.
ئەهوەن چیاکۆ