یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەرڤان ئامەد ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی دەربارەی دوو چالاکیی هێزەکانیان لە دژی پۆلیسی تورک بڵاو کردەوە کە ڕۆژانی ١٥ و ١٧ی مانگی تەباخ ئەنجامدراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: یەکینەکەمان ڕۆژی ١٥ی تەباخ لەدژی بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی باغلاری ئامەد، بە بۆمبی دەستکرد چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەم چالاکییەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە، بەڵام زیانێکی زۆر بە بنکەکە و ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس گەیشتووە.
لە کۆتاییشدا هاتووە: ڕۆژی ١٧ی مانگی ئاب یەکینەکەمان لەدژی تیمە تایبەتەکانی پۆلیس لە نزیک بازاڕی شەیتان لە گەڕەکی فاتیح لە ناوچەی باغلاری ئامەد چالاکییان ئەنجامدا و بە چەک لە تیمە تایبەتەکانیاندا، لەو چالاکییەشدا دوو ئەندامی تیمی تایبەتی پۆلیس کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
لەو چالاکییەدا ٢ پۆلیسی سەربەهێزەکانی تایبەت کوژران و پۆلیسێکی تریش برینداربوو. دوای چالاکییەکە دەوڵەتی فاشیستی تورک ویستی کوژراوەکانی لە ڕای گشتی بشارێتەوە و لە ڕێگەی میدیا چەواشەکارەکەیەوە راستییەکان بشارێتەوە.
ک-ش