دەوڵەتی تورک گوندەکانی عەین عیسای تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس هێرشی کردە سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا. شەڕڤانانی قەسەدە وڵامیان دایەوە.

بەپێی سەرچاوەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی هەرێمەکە، بە چەکی قوڕس هێرشی کردە سەر گوندەکانی مشرەف و جەهبەلی عەین عیسا.

شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی دەوڵەتی داگیرکەریان دایەوە و شەڕ ڕوویدا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەفتەیەک بە چڕی عەین عیسا تۆپباران دەکەن و رۆژانە شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

ف.ق