گەنجان هێرشەکانی سەر عەین عیسایان شەرمەزار کرد

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر، یەکینەکانی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی منبج هێرشەکانی سەر عەین عیسایان شەرمەزار کرد.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر، یەکینەکانی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی منبج بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر عەین عیسا رێپێوانێکی فراوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا ئاڵایەکی ١٥٠ مەتری قەسەدە و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرز کرایەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و کە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بێوەستان هێرشەکانیان بۆسەر عەین عیسا بەردەوانە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا بۆ راگرتنی هێرشی دژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاگربەستێک ئیمزاکرا، بەڵام دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئاگربەستەکەیان پێشێل کرد.

ئێمە وە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر، یەکینەکانی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی منبج، پشتگیری خۆمان بۆ بەرخۆدانی قەسەدە لە عەین عیسا رادەگەیەنین و دەڵێین، بە بەرخۆدان لەگەڵیانداین. تێکۆشانمان لەدژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوام دەبێت و سەردەکەوین. ئێمە داوا لە گەنجانی وڵاتپارێز و خانەوادە تێکۆشەرەکانیان دەکەین ، لە بەرانبەر هێرشەکان بوەستنەوە و خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی شۆڕش بکەن."

ف.ق