چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرێکانی گەنجێکیان کوشت

چەتەکانی هەمزەتی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرێکانی گەنجێکیان کوشت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانهیا)، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک رۆژی ٢٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٢١:٠٠ لە گوندی خربەت حەمیدی رۆژهەڵاتی سەرێکانی هەڵیانکوتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا گەنجێکیان بەناوی ئیبراهیم ئەل عیسا لەلایەن چەتەکانەوە کوژرا.

سەرچاوەکان بە ئاژانسەکەیان راگەیاندووە، تەرمی ئەو گەنجە دوێنێ لە دەوروبەری گوندەکە دۆزراوەتەوە و شوێنواری گولە لەسەر جەستەی هەیە.

ف.ق