١٣ منداڵ و دوو ژنی داعش رادەستی ئیسپانیا کرانەوە

نوسینگەی پەیوەندیەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ١٣ مندال و ٢ ژنی چەتەکانی داعشی رادەستی ئیسپانیا کردەوە.

گیلەرمۆ ئەنگوێرا، راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەلایەن فەنەر ئەلگئێت جێگری سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری، خالید ئیبراهیم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری. لانا حسێن ئەندامی نوسینگەی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)، هوەیدا محەمەد سەلیم نوێنەری دەستەی ژنانەوە پیشوازیان لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا هەردوولایەن دۆخی سیاسی سوریا و پێویستی چارەسەرکردنی ئاڵۆزیەکانی سوریا، دۆخی مرۆیی، ئابوری و ئەمنی هەرێمەکان هەڵسەنگاند.

فەنەر ئەلگئێت جێگری سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند کە بەڕیوەبەری خۆسەر دیالۆگی نیشتیمانی سوری وەک بناغەی ئاسایش و چارەسەری سیاسی و پاراستنی یەکێتی سوریا دەزانێت. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە یەکێتی سوریا بە دەرکردنی داگیرکەران و کۆتاییهێنان بە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر ناسنامەی سوری و سوریەکان دەست پێ دەکات.

ئەلگئێت وتی، " نزیکبوونەی تورکیا و سوریا لەدژی بەرژەوەندیەکانی سوریا نییە ، بە تایبەتی دوای ئەوەی تورکیا شەڕی گوڕ کرد و خاکی سوریای داگیر کرد."

دەشڵێت، داخستنی دەروازەی تەل کۆچەریش کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر دۆخی ئابوری هەرێمەکە دروست دەکات و ناحەقیەکە کە لە خەڵکی سوریا دەکرێت.

گیلەرمۆ ئەنگوێرا، راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیاش سوپای خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی سوریای دیموکراتیکی کرد کە ئاسایشی هەرێمەکە دەپارێزن و شەڕی داعش دەکەن. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئیسپانیا پشتگیری لە خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکای لە رووی مرۆیی، ئەمنی و ئابوریەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، ١٣ منداڵ و دوو ژنی چەتەکانی داعش بەگوێرەی بەڵگەیەکی فەرمی رادەستی ئیسپانیا کرانەوە.

ف.ق