١٧ چەتەی داعش لە تەبقا دەستگیرکران

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قەسەدەدا، ١٧ چەتەی شانەکانی داعش لە ناوچەی تەبقا دەستگیرکران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ماڵپەڕی خۆی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەمشێوەیەیە:

"ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا لە تەبقا لە دژی شانەکانی داعش بەڕێوەچوو.

ئەندامانی ئێمە و قەسەدە لە ناوچەی تەبقا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان ئەنجامدا و ١٧ چەتەی شانەکانی داعشیان دەستگیرکرد.

دوابەدوای چاودێریکردن و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان، لەگوندەکانی خاتونیە و مەنسورە ١٧ کەس، کە دەستیان ئەنجامدانی تاوان بۆ داعش کردبوو دەستگیرکران و ئەو گروپە چەک، تەقەمەنی، پاسپۆرت و کتێبی داعشیشیان پێوە گیرا.

لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیدا، کە کاری تێکدەرانەیان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە ئەنجامداوە. هێزەکانمان دوای لێکۆڵینەوە گواستنیانەوە بۆ فەرمانگەی داواکاری گشتی".

ژ.ت