٢ چەتەی داعش لە دێرەزۆر دەستگیرکران

قەسەدە رایگەیاند، لە شارۆچکەى شحیل لە دێرەزۆر ٢ چەتەی تری داعش دەستگیرکراون.

قەدەسەدە لەبارەی دەستیگرکردنی ئەو ٢ چەتەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"رۆژی ١٣ی ئایار لە شارۆچکەى شحیل لە هەرێمی دێرەزۆر لە دژی شانەیەکی نهێنیی داعش، کە دەیانخواست لە رۆژانی جەژندا کردەی تیرۆریستی و تەقینەوە لە دژی گەل ئەنجام بدەن، ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدرا. لەو ئۆپراسیۆنەدا ٢ چەتە دەستگیرکران و دەستبەسەر ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو و ٢ مینی ئەو چەتانەدا گیرا".

ژ.ت