٣ چەتەی داعش لە دێرەزۆر دەستگیرکران

یەکەکانی دژە تیرۆر (یات) لە ئۆپراسیۆنێکدا لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر ٣ چەتەى داعشیان دەستگیرکرد.

یەکەکانی دژە تیرۆر (یات)ی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بەرەبەیانی دوێنێ چالاکییەکی کاریگەرییان لە شارۆچکەى شهێل لە دێرەزۆر ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٣ سەرەک چەتەی داعش دەستگیرکران. یەکێکیان خەڵکی عێراق بوو و ئەرکی کۆکردنەوەى "زەکات" و بە مانانجگرتنی هێزە سەربازی و کەسایەتییەکانی ناو دام و دەزگا و ریکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەری بوو لە ناوچەکەدا و لە کەرتی تەندروستیش کاری دەکرد.

ناوی چەتە دەستگیرکراوەکان بریتین لە:

زیاد جەدان جەدان (ئەبو یاسر) خەڵکی عێراق و لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٧ بووە و لە شارۆچکەى قۆرە لە ناوچەکانی دەورووبەری دێرەزۆر دەمایەوە.

فەرهود ئیبراهیم شوعەیبی (ئەبو خەلیل) ساڵی ١٩٨٩ لە شارۆچکەى شهێل لە دایکبووە.

بەدر سەلیم ساڵح (ئەبو فەرهاد عێراقی) ساڵی ١٩٦٩ لە شاری موسڵی عێراق لە دایکبووە و لە شارۆچکەى شهێلی دێرەزۆر دەمایەوە.

ژ.ت