٣ هاوڵاتی عەفرین رفێنران

گرۆپێک لە سەربازانی حکومەتی سوریا لە حەلەب ٣ هاوڵاتی مەدەنی عەفرینیان رفاند. بەپێی زانیاریەکان هاوڵاتیە رفێنراوەکان بۆ دیمەشق براون.

لە شاری حەلەب گرۆپێک لە سەربازانی حکومەتی سوریا ٣ هاوڵاتی مەدەنی عەفرینیان رفاند. بەپێی زانیاریەکان هاوڵاتیە رفێنراوەکان بۆ دیمەشق براون.

ناوی ئەو هاوڵاتیانەی کە رفێنراون بەم شێوەیەیە: عەبدۆ کۆبەلاک، عەبدولجەواد سلێمان و عیماد عەبدولجەواد سلێمان. ئەو سێ کەسە کە گوندی کەفەرشێلی عەفرینەوە بۆ حەلەب کۆچیان کردبوو.

ئەو ٣ کەسە لە گەڕەکی حەشرەفیە زەرەنگەریان دەکرد، ماوەیەک لەمەوبەریش هەڕەشەیان لێکرابوو و داوای پارەیان لێکرابوو.

ف.ق