٤ منداڵی عەفرین لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی داعشدا بە قوڕسی بریند

لە کانتۆنی شەهبا مینێکی پاشماوەی داعش بە ٤ منداڵی عەفرینیدا تەقیەوە و منداڵەکان بە قوڕسی بریندار بوون.

٣ لە منداڵەکان برای یەکترین و یەکێکیش ئامۆزایانە و خەڵکی عەفرینین و لەگەڵ خانەوادەکانیان بەرەوە ناوچەی تەل رەفعەت لە شەهبا کۆچیان کردووە. منداڵان لە ناو زەویە کشتوکاڵیەکان یاریان دەکرد و لەو کاتەدا مینەکە پێیایاندا تەقیوەتەوە.

منداڵەکان رەوانەی نەخۆشخانەی ئاڤرینی ناوچەی فافینی شەهباکران. پزیشکەکان ئاشکرایان کرد کە برینی منداڵەکان قوڕسە و ئەگەری هەیە کەمئەندام ببن.

ف.ق