٤٩ منداڵی چەتەکانی داعش رادەستی روسیا کرانەوە

خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤٩ منداڵی چەتەکانی داعشی رادەستی شاندێکی روسیا کرد.

شاندێکی روسیا بە سەرۆکایەتی ماریا لۆڤۆڤا بێلۆڤا، کۆمیساری فیدراڵی روسیا بۆ مافەکانی منداڵان سەردانی بارەگای فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕیوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان لە قامیشلۆ کرد.

شاندەکە لەلایەن  ڕۆبێل بەهۆ، جێگری هاوسەرۆکی فەرمانگەکە و خالید ئیبراهیم، ئەندامی دەستەی جێبەجێکار و لانا حسێن، ئەندامی نوسینگەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) پێشوازیان لێکرا.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی خۆبەڕیوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ڕۆبێل بەهۆ، ئاماژەی بە نیگەرانییەکانیان بەرامبەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبارەی دۆسییەی خێزانەکانی داعش لە کامپەکانی هۆل و ڕۆژدا.

باسی ئەوەشی کرد، خۆبەڕیوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا  بەردەوام دەبێت لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا و  سەرجەم دەوڵەتەکان بۆ ئەوەی هاوڵاتییەکانیان وەربگرنەوە.

لەبەرامبەردا نوێنەری روسیا ستایشی خۆبەڕیوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا  کرد بۆ یارمەتیدانی منداڵانی هەتیو و رایگەیاند، حکومەتی روسیا بەردەوام دەبێت لە کارەکانی بۆ گەڕانەوەی منداڵان لە کەمپەکاندا.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، فەرمانگەکە ٤٩ منداڵی هەتیوی بنەماڵەی داعشی رادەستی شاندی روسیا کردووە کە بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی روسی نین.

ف.ق