ڕاگەیەندراوی یەپەگە لەسەر تەقینەوە لە عەفرین: گوێ لە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر مەگرن

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنئ یەپەگە ڕایگەیاند، کە بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر تەقینەوەی ٥ی ئەیلول لە عەفرین، کە ئەوانئ تۆمەتبار کردووە، ناڕاستە و وتی"بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە شەڕی دەروونییە"

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنئ یەپەگە ئەمڕۆ لەبارەی بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی تورکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. یەپەگە ڕایگەیاندووە، کە بانگەشەی تەقینەوەی ٥ی ئەیلول لە عەفرین کە گوایە لەلایەن هێزەکانیانەوە ئەنجامدراوە ناڕاستە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنئ یەپەگە لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی لە عەفرین هەموو رۆژێک کردەوەی نامرۆڤانەی خۆیان زیاتر دەکەن. داگیرکەران دیمۆگرافیای هەرێمەکە دەگۆڕن و سروشتی هەرێمەکە لەناودەبەن و هەموو ڕۆژێک کۆمەڵکوژییەکی نوێ ئەنجام دەدەن. ئەو چەتانەی کە بەشداری ئەم داگیرکارییە دەکەن هەموو ڕۆژێک لەدژی یەکتری شەڕ دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو جۆرە فشار و زوڵمێک بەسەر خەڵکی هەرێمدا دەسەپێنێت. ئەو کەسانەی کە دژی داگیرکاریی دەوەستن، دەکوژرێن. دەوڵەتی داگیرکەر و گروپە چەتەکان دەیانەوێت ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە خۆیان دەیکەن بخەنە ئەستۆی ئێمە.

ڕۆژی ٥ی ئەیلول تەقینەوەیەک لە عەفرین ڕوویدا. ئەو تەقینەوەیە لەلایەن وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی تورکەوە واپیشاندرا کە لەلایەن هێزەکانمانەوە ئەنجام دراوە. ئەم بانگەشەیە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە دەکرێت، ڕاست نییە. مەبەست لەو جۆرە هەواڵ و لێدوانانە شەڕی دەروونییە. نابێت گەلەکەمان و ڕای گشتی جیهان بڕوایان بە لێدوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەر هەبێت"

ف.ق