بۆ گەریلا هاوار قامشلۆ پرسە دانرا

بۆ گەریلا هاوار قامشلۆ (مەناف عەلی ئیسماعیل) کە لە مانگی ئایاردا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو، پرسە دانرا.

هاوار قامشلۆ ٢٥ی ئایار لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لەدژی هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو.

ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی گرکێ لەگێ و سەدان کەس لە دێرک، چلئاغا و تەل کۆچەر سەردانی خانەوادەی شەهید هاوار قامشلۆیان کرد.

جەواهیر عوسمان بەڕێوەبەری لە ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و وتی، " شەهیدان بۆ رۆناککردنەوەی رێگەی شۆڕشی کوردستان گیانیان بەخت کرد."

مینی ئەلدین خەرکی فەرماندە لە ریزەکانی قەسەدەدا باسی ئەوەی کرد کە، هێرشی دەوڵەتی تورک سووربوون لەسەر بەرخۆدان بەهێزتر دەکات و بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێگەی شەهیدانیدا.

دواتر بڕوانامەی شەهید رادەستی خوێندرایەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

ف.ق