بە سەدان کەس بەشداریان لە پرسەی دڵدار رۆژئاوا کرد

بە سەدان کەس بەشداریان لە پرسەی گەریلای هەپەگە دڵدار رۆژئاوا لە شاری کۆبانێ کرد.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان پرسەی لەبەردەم ماڵی شەهید سەعید ئیبراهیم (دڵدار رۆژئاوا) دانا لە گەڕەکی شەهید عەبدۆی شاری کۆبانێ.

لە رێورەسمەکەدا زۆر کەس ئامادە بوون. مستەفا ئیتۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانێ لە پرسەکەدا قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدا، هاوڕێکانی و عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

ئیتۆ وتیشی، " ئەو گەنجانەی لەسەر هزر و فەلسەفەی رێبەر ئۆجالان گەورە بوون، بەڵێنیاندا و بەڵێنیان بۆ ئازادی جێبەجێ کرد شەهید بوون."

لە کۆتاییدا ئیتۆ باسی ئەوەی کرد کە پێویستە ئەو بەهایانەی شەهیدان بەدەستیان هێناوە بپارێزرێن.

ئارین کۆبانێ ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاریش لەسەر ناوی خانەوادەی شەهید قسەی کرد و بەڵێنی تۆڵە و بەردەوام تێکۆشانی شەهیدان تاوەکو ئازادیدا.

ف.ق