بانگەوازی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی تەندروستی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان کرا

لە شاری قامیشلو بانگەوازی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی تەندروستی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان کرا.

یەکێتی تەندروستی و کۆمیتەی رێبەرتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و بۆ ڕێکخراوە تەندروستییەکان (خاچی سووری نێودەوڵەتی، سی پی تی) نارد.

لێدوانەکە لەلایەن دکتۆر فازڵ فارسەوە لە باخچەی نەخۆشخانەی دڵ و چاوی قامیشلۆ خوێندرایەوە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

ئێمە هیوادارین ڕێکخراوە تەندروستییە مرۆییەکان دەستێوەردان لە لایەنە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە کاری زیندانیان و بەتایبەتی زیندانیانی سیاسی بکەن بۆ فشارخستنە سەر دەوڵەتی تورک. پێویستە ڕێکخراوەکانی تەندروستی سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکەن و تەندروستی ئۆجالان بپارێزن.

لەو ڕۆژەوەی ڕێبەر ئۆجالان دەستگیرکراوە، گۆشەگیرییەکی سەختی لەسەر دروست بووە. خێزان و پارێزەرەکانی لە سەرەتای دەستپێکردنی جوڵانەوەی گەلەوە لە بەهاری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی بکەن. بەم کارە دەیانەوێت خەڵکی ناوچەکە سوود لە بیروبۆچوون و هزری رێبەرتی وەرنەگیرن کە بانگ بۆ ژیانی ئاشتییانە و برایەتیی گەلان و دێموکراسی دەکات.

بۆیە هیوادارین کۆمیتەکانی تەندروستی سەردانی ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی بکەن و ئەگەر بکرێت پێویستە تیمێکی پزیشکی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بەشداری ئەو لیژنانە بکەن."

ف.ق