لە کۆبانێ بێدەنگی ئۆ پی سی دەبڵیو شەرمەزار کرا

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی لە مەزارگەی شەهیدانی دیجلە لە باشوری کۆبانێ بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سەرنجی بۆ سەر تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک لە دژی مرۆڤایەتی کە بە چەکی کیمیایی ئەنجامیان دەدات راکێشا و بێدەنگی ئۆ پی سی دەبڵیوی شەرمەزار کرد.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و قەدەغە لە گۆڕەپانەکانی گەریلا هەروەها بێدەنگی رێکخراوی رێگری لە بەکارهێانی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبڵیو) لە کۆبانێ بە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی شەرمەزار کرا.

کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە لە مەزارگەی دیجلە لە باشوری کۆبانێ ساز کرا. ئەندامی بەڕێوەبەری ئەکادیمیای شەهید ئەمگیهان جودیی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان رۆناهی ئەحمەد راگەیەندراوەکەی خوێندەوە و وتی، "ئێمە وەک ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فرات ١١ گەریلا کە لە چیاکانی کوردستان بە هۆی هێرشی کیمیاییەوە شەهید بوون بە بیر دەهێنینەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە بێدەنگی رێکخراوی ئۆ پی سی دەبڵیو کرا کە لایەنی پەیوەندیدارە بە رێگریی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئەو بێدەنگییە شەرمەزار کرا.

لە راگەیەندراوکەدا ئەوەش خرایەڕوو کە سەرباری بێدەنگی جیهانیش تا کۆتایی خاوەنداری لە شەهیدان دەکەن، لە سەر رێبازی ئەوان خۆڕاگری دەکەن و ئەوەس خرایەڕوو: "چەندە ئازاریش بچێژین، چەندە ئازارەکەشمان بەسوێ بێت، درێژە بە رێگەی منداڵەکانمان دەدەین".

لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا هەروەها یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس، رەقا و رۆبۆسکی کرایەوە".

 

هـ . ب