عەبدی: ئەگەر پشتگیری لە کورد نەکرێت، داعش بەهێز دەبێت

مەزڵۆم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک رایگەیاند، دوای ئەوەی کورد، چەتەکانی داعشیان تێکشکاند، هەست بەوەکرا کە جیهان پشتی لە کورد کرد و وتی، "گەر پشتگیری لە کورد نەکرێت، داعش بەهێز دەبێت."

سیسیلیا ئۆدێن، پەیامنێری رادیۆی دەوڵەتی سوید لەگەڵ مەزڵۆم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا. عەبدی رەخنە لەو وڵاتانە گرت کە لەبەرانبەر رووداوەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بێدەنگن و بۆ ئاوەدانکردنی وڵات وەک پێویستە هاوکاریان نەکردووە.

ئودەن رایگەیاند، عەبدی باسی ئەوەی کردووە کە شەڕ نەماوە،، بەڵام سەختیەکان زۆرە لە رۆژئاوا و کورد هەست بەوە دەکات کە جیهان پشتی لەوان کردووە.

عەبدی بەبیریهێنایەوە کە شەڕی ئایدۆلۆژی لەگەڵ شەڕی سەربازی دژی داعش سەختترە و رایگەیاند، پێویستی بە کات، سەرچاوە و خەباتێکی زۆر هەیە و وتی، "دەوڵەتی ئیسلامی کێشەی هاوبەشی جیهانە و پێویستە جیهان لەبەرانبەر ئەم رامانەی دەوڵەتی ئیسلامی پێکەوە تێبکۆشێت و ئەمەش لە بەرژەوەندی هەموو لایەکە."

عەبدی باسی ئەوەشی کرد کە دوای شەڕ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە ئامانجی ئەوەی چەتەکانی داعش و منداڵەکانیان لە ئیسلامی ساختە رزگار بکەن، کارێکی زۆری کردووە و لە سەر ئەمەش زانیاری زۆری بڵاوکردوەتەوە. عەبدی دەشڵێت، "بۆ ئەوەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە چەتەکانی داعش رزگار بکەن، ١٦ ناوەندی تر دەکەنەوە.

کورد پشتگوێبخرێت، داعش بەهێز دەبێت

فەرماندەی گشتی هەدەپە ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ ژن، منداڵان و زیندانیان پێویستە ناوەندی نوی بکرێنەوە، بەڵام کورد خاوەن سەرچاوە، پسپۆڕی پێویست نین و وتی، "پێویستی گەل بە خزمەتی کۆمەڵایەتی، ئاو و کارەبا هەیە و هەشیاری ئەوەشیدا کە مەترسی سەرلەنوێ بەهێزبوونی داعش هەیە.

ئودەن بەبیریهێنایەوە کە عەبدی ٥٣ ساڵ ژەنەڕاڵێکی کوردە کە چەتەکانی داعشی تێکشکاندووە، چەتەکانی داعش لە زێدی عەبدی (کۆبانێ) تارومارکران و رزگاری کۆبانێ بووە سەردەمێکی نوێ بۆ گەلی ناوچەکە.

ف.ق