' بەگوێرەی دەرفەتەکان وڵامی پێویستیەکان دەدرێتەوە'

بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان، کاریگەری لەسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریاش دروست کرد. مۆرۆ حسێن جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بۆ ئەوەی گەلەکەمان خۆی لە بومەلەرزەیەکی دیکە بپارێزێت پێویستە روو لە چادرە ناوەندیەکان بکات.

بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە ناوندەکەی باکوری کوردستان بوو، کاریگەریەکی زۆری لەسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دروست کرد. بەڕێوەبەری خۆسەر و کاروباری کۆمەڵایەتی، مانگی سوری کورد، بە هەموو دەرفەتەکانیانەوە بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان هەوڵیاندا و بە زوویی دەستوەردانیان کرد. شارەوانی کۆبانێ بۆ ئەوەی ژیانی خەڵکی بپارێزن، ماڵە زیانلێکەوتووانیان هەڵوەشاندەوە.

بۆ هاوکاریکردنی گەلی باکوری کوردستان و حەلەب و شێخ مەقسود دەست بە هارکاری کرا. جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی مۆرۆ حسێن وتی، " ئەو بومەلەرزەیەی لە باکوری کوردستان روویدا، کاریگەری لەسەر باکوری و رۆژهەڵاتیس سوریا دروست کرد. بۆ پاراستن و ئاسایشی گەل چادری ناوەندی دانران. ٢٢ چار لە گەڕەکەکان هەن. ئەگەر جارێکی دیکە بومەلەرزە رووبدەن گەل روو لەو جێگەیانە دەکات."

مۆرۆ باسی ئەوەشی کرد بەگوێرەی دەرفەتەکان چادرەکان رێکدەخرێن و وتی، " پێویستی رۆژانە دابەش دەکرێن. بۆ پاراستن و ئاسایش مانگی سوور زۆر بەشی کردووەتەوە. هەروەها بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمیتەیەکی پێکهێناوە کە لێکۆلینەوە لە خانووەکان دەکات.

مۆرۆ حسێن وتی، " پێویستە گەل هوشیار بێت و ئەگەر بومەلەرزەیەکی دیکە رووبدات، پێویستە کەس لە شوێنی بەرز نەبێت و روو لە شوێنە تەندروستەکان بکەن.

ف.ق