بەهەستی تۆڵەکردنەوە برینەکانی ساڕێژ کرد

ڕۆشین عەفرین لە ٣٤هەمین ڕۆژی بەرخۆداندا بە سەختی برینداربوو، هەڤاڵەکانی لە هەمان سەنگەردا شەهید بوون و هەواڵی لەسەر شەهیدبوونی هاوژین و کوڕەکەی پێگەیشت. بە هەستی تۆڵەسەندنەوە برینەکانی ساڕێژ کرد و بە بێ ڕاوەستان درێژە بە خەباتەکەی دەدات.

ڕۆشین عەفرینی تەمەن ٤٥ ساڵان خەڵکی گوندیی خەلیلی شییەیە و دایکی دوو منداڵە، کە لە بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژەدا لە دوای هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر عەفرین، لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا لە سەنگەری بەرەنگاریدا بریندار بوو. ڕۆشین بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە خاک و گەلەکەی هەموو کات و ساتێک بەشداریی لە بەرخوداندا دەکرد. رۆشین لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٨دا لە بەرخۆدانی سەردەمدا بریندار بوو و بووە کەمئەندام، هاوکات هاوژینەکەی بە ناوی ئیدریس محەمەد و کوڕە تەمەن ١٤ ساڵەکەی بە ناوی شاکر ئیدریس لە بەرخوداندا شەهید بوون. رۆشین بە دڵسۆزییەوە بەردەوامە لە بەرەنگارییەکەی بۆ گەل و خاکەکەی و  تۆڵەکردنەوەی هاوڕێ و بنەماڵەکەی.

ڕۆشین لە بەرخۆدانی دژ بە هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین بەشداریکردووە باس لە ڕۆژانی هێرشە داگیرکارییەکان دەکات و وتی: "ئەو پێکدادانانە، کە بە هۆی هێرشی داگیرکاریی دوژمن بۆ سەر عەفرین دەستیپێکردبوو، بەردەوام بوون. من لە یەکەم ڕۆژەوە بۆ یەک ساتیش بە ئارامی خەم نەچووە چاوم. ئەگەر بخەوم و هێرشێک ڕووبدات ئەوە هەرگیز شتێکی باش نابێت. سەرمای وشک بە کاریگەریی بایەکی بەردەوامەوە هەستێکی بەستن و رەقبوونەوەی بڵاودەکردەوە. من زۆر دەلەرزیم. دەنگی فڕۆکەی چاودێری دەهات. دەنگێکی ناخۆش بوو. هەندێکجار دەنگەکە بەرز دەبوویەوە و هەندێکجار نزم دەبوویەوە. من لە هەر شوێنێک بم ئەو دەنگه دەناسمەوە. چونکە سوڕانەوەی فڕۆکەی چاودێری بە مانای ئەوە بوو، کە دوژمن چاودێریمان دەکات. لەبەر ئەوەش ئاشکرانەکردنی شوێنی خۆت یەکەم بنەمای بەرگری و خۆپاراستن بوو."

من بریندار بووم، بەڵام هاوڕێکانم؟

رۆشین دوای ٣٤ ڕۆژ بەرهەڵستی بریندار بوو و بەمجۆرە باسی ئەو ساتە دەکات: "کاتێک دەنگی فڕۆکە چاودێرییەکەم بیست، وەک کاردانەوەیەک گەڕامەوە و بەرەو دارەکان ڕام کرد. چەند هەنگاوێک مابوو، زیاد هاواری کرد و وتی، خۆت بە زەویدا بدە. من دەنگیم بیست و دواتر بەرەو پێش ڕۆیشتم. کاتێک ویستم خۆم بە زەویدا بدەم قاچەکانم لە زەوی هەڵکەندران. هەموو شوێنێکم ئازاری دەهات. من هەستم بە قووڵیی برینەکەی خۆم کرد. من هەوڵم دا لەو شوێنەدا، کە کەوتوم هەستم، بەڵام نەمتوانی خۆم ڕاست بکەمەوە. من هەوڵم دا سەیری دەوروبەری خۆم بکەم و لە بارودۆخەکە تێبگەم، بەڵام ئەوەشم نەتوانی. هەموو شتێک لە چەند چرکەیەکدا ڕوویدا. من زیانم بەرکەوتبوو، بەڵام هاوڕێکانم؟ من دەمویست بانگ بکەم، هاوار بکەم؛ عەلی، هەیام، زیاد ئێوە باشن؟، بەڵام دەنگم دەرنەدەهات.

من لەگەڵ هاوڕێکانمدام

هەڤاڵان هاتبوون سەیری برینەکانی منیان کردبوو و دەستیان کردبوو بە چارەسەرکردنی سەرەتایی و منیان گواستبوویەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەوەم لە بیرم نییە، کە ئەوە چەندی خایاند و چی ڕوویدا. من چەند جارێک چاوەکانم داخست، لە هۆش خۆم دەچووم و دیسانەوە بەهۆش دەهاتمەوە،  بەڵام دەژیام. من لەگەڵ هاوڕێکانم بووم، هەڤاڵە شۆفێرەکە زۆر بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی لێیدەخوڕی. ئاشکرا بوو، کە ژیانم لە مەترسیدایە، ئەوان بۆ من خەمبار و نیگەران بوون، چونکە ئەوان لەو بارودۆخەدا دەستیان بەو جموجوڵ و هەوڵ کردبوو، ئەوە هێز و ورەی پێدەدام.

گەیشتینە نەخۆشخانەی ئاڤرین. ڕاڕەوەکان پڕ بوون لە خەڵک. کاتێک چوومە ژوورەوە، چاوم سەر ئوتومبێلێکی تر، من نەمدەتوانی بە تەواوی بیبینم. بەڕاستی من بە باشی نەمبینی و نەمتوانی بە تەواوی بزانم چی ڕوودەدات. هۆشم دەڕویشت و دەهاتەوە. من نەمدەزانی چەند کات بەسەر بۆردومانکردنی ئێمەدا تێپەڕیوە. من دەمویست پرسیار لە هەڤاڵەکانی نزیک خۆم بکەم، کە چی ڕوودەدات، بەڵام نەمدەتوانی بپرسم.

هەستم بە پێیەکانم نەدەکرد

کاتێک هاتمە سەر هۆشی خۆم، زانیم ئێمە لە ژووری نەشتەرگەریداین. شتەکانی دەورووبەر پەرش و بڵاو بوون. وادیارە ئەوە یەکەم نەشتەرگەری ئەو ڕۆژە نەبوو. پێدەچوو زۆربەی جەستەم زیانی پێگەیشتبێت. من هەستم بە قاچەکانم نەکرد. کاتێک هاتمە سەر هۆشی خۆم، چاوەکانیشم بە بانداجێک و پەڕۆێک پێچرابوون. من هیچ نەدەبینی. من هەستم بە قاچەکانم نەدەکرد، بەڵام گرنگترین شت کە من زۆر نیگەران کرد، ئەوە بوو، کە ئایا ئیدی ناتوانم ببینم؟

پرسیارم کرد لەکوێم. پەرستارێک وتی: لە نەخۆشخانەی منبج. من سەرم سوڕما. دوایینجار من لە عەفرین لە ژووری نەشتەرگەری بووم. من کەی هاتم بۆ ئێرە، چەند ڕۆژ تێپەڕی، چی ڕوویدا. من لە پەرستارەکە تێگەیشتم، کە دوێنێ هێنراومەتە منبج. زۆر شوێن شکابوون. لەبەر ئەوە من هەستم پێنەدەکرد. بینینیشم کز بوو. دیار بوو بۆ باشبوون کات پێویست بوو...".

مێشک و هۆشی لە عەفرین بوو

ڕۆشین دەڵێت: "ئەو برینانە چاک دەبوونەوە، بەڵام هێشتا دیار نەبوو، کە لە عەفرین چی ڕوویدابوو" و لە بەردەوامیش دا دەڵێت: "هاوژین، منداڵ، بنەماڵە و هەموو هاوڕێکانم لەوێ بوون. بەرخۆدانی لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بەردەوام بوو. دوای ماوەیەک بەهۆی کەمبوونی پزیشک و پڕبوونی ژوورەکانی نەخۆشخانەکان، من لە نەخۆشخانەی منبج گواسترامەوە بۆ کۆبانێ.

هەڵئاوسانی هەردوو قاچم ڕێگەی نەدەدا خۆم بە پێ بڕۆم. لەبەر ئەوەش کاتێک منیان لە ئامبولانسەکە دەرهێنام، منیان بە داربەست  بردە ژوورەوە. ئەوان منیان برد بۆ ژوورێک و سەرەتا وەک ئامادەککاری دکتۆرەکان لە دەورم کۆبوونەوە. پشکنینان بۆ قاچ و چاوم کرد. پزیشکەکان وتیان، کار و  دەستێوەردانی پێویستی بۆ کراوە و بە بێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێن ژوورەکەیان جێهێشت. بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەبەردەم دەرگاکە، یان ناو ژوورەکە ڕاوەستام و لە ژوورەکەدا بە کورسیی تایەدار (ویڵچێر) بە ژوورەکەدا دەگەڕام. لەم سێ ڕۆژەدا نەمتوانی بڕۆم سەری تەلەڤزیۆن و بکەم و گوێ لە هەواڵەکان بگرم. پێویستە من لێرە بڕۆمە دەرەوە و لەگەڵ هەڤاڵەکانم بم.

ماوەی هەفتەیەکە هاتووین بۆ کۆبانێ. لەو ماوەیەدا توانیم ئیدی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە ئاشناکانمەوە لە عەفرین دا بکەم. شارەکە چەندین جار بۆردومان کراون. تورکەکان هەوڵ دەدەن کوردەکان جینۆساید و کۆمەڵکوژ بکەن. هەواڵەکانی سەر عەفرینم بۆ ڕوون بوویەوە. فڕۆکەکان بە بەردەوامی و بێ ڕاوەستان عەفرینیان بۆردومان دەکرد، دەنگی تەقینەوە ڕانەدەوەستا. دوژمن گەلی  بۆردومان دەکرد. دوژمن پێش بۆردومانکردنی عەفرین، بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکانی ڕاجۆ و جندرێسی وێران و کاول کردبوو.

زانیاریی شەهیدبوونی هاوژین و کوڕەکەی پێدەگات

ئەو ڕۆژە بەو جۆرە قسەم بۆ کرا، کە هاوارەکەی من بووە هۆی ڕاپەڕین. شتێک قورگی دەگرتم، دەست و قاچم دەلەرزین. دەنگی تەلەفۆنەکە دەیویست شتێکم پێ بڵێت، بەڵام بۆی قورس بوو. من هەر چییەکم دەبیست بڕوام نەدەکرد. ڕەنگە لەبەر ئەوە بوو بێت، کە من نەمدەویست بڕوا بکەم. تورکی بەربەر و چەتە خوێنخۆرەکانیان هاوژژن و کوڕەکەمیان کوشت. چاوەکانم لە شوێنێکدا قفڵ بوون و نەدەجوڵان. نەمدەزانی بیر لە چی بکەمەوە. فرمێسکم نەڕژا، چونکا بە ناخمدا دەڕژان. دەنگم نەمابوو، وەک ئەوەی خوێن بە جەستەمدا نەڕوات. بۆ ماوەیەک، دەنگی هاوژین و کوڕەکەمم بیست. لە دەورم کۆببوونەوە، هەندێک کەسیان لە باوەش دەگرت، هەندێک کەس لەسەر ئەژنۆی من ڕادەوەستان، دەچوونە نێو هەڤاڵەکانم و بانگیان دەکردم. من پێکەنینەکانی ئەوانم بینی.

بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە

لە سەرەوە بۆ خوارەوە نفرەتم لە دوژمن کرد. من تۆڵەیان دەکەمەوە. وەک ئەوەی بڵێسەی ئاگر بە هەستی تۆڵەکردنەوە لە دڵمدا کڵپە دەستێنێت، لە چاومدا دەبینرا. دوای خەونە دوور و درێژەکان، کەمێک هاتمەوە سەرخۆم. ئیدی کوڕەکەم، هاوژین و هەڤاڵە ئازیزەکانم نەماون. من نەمتوانی لە دوایین ساتەکانیاندا لەگەڵیان دا بم. ئەمە منی خەمبار کرد.

دوای ٥٨ ڕۆژ لە بەرخۆدان عەفرین کەوتە ژێر چەپۆکەی داگیرکاری. برینەکانم کەمێک چاک ببوونەوە. ئیدی کاتی ڕۆیشتن بۆ شەهبا هاتبوو. هەمان بیر و ڕامان لە دوای ئەوەی یەکسەر ئۆتۆمبێلەکە بەڕێکەوت بە درێژایی رێگا بە مێشکدا دەهاتن و دەچوون. من کەی و چۆن ڕووبەڕووی دوژمن ببمەوە؟ من چۆن دەتوانم تۆڵەیان لێ بکەمەوە؟ بە خۆمم وت، من بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە بە تێکۆشان دەکەمەوە".

ژ.ت