بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئاگر لە کەمپی عەین عیسا کەوتەوە

بەهۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە، ئاگر لە کەمپی عەین عیسا کەوتەوە، بەهۆی بەردەوامیی تۆپبارانەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن بگەنە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە.

بەهۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە، ئاگر لە کەمپی عەین عیسا کەوتەوە.

بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی هاوار، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن بگەنە شوێنی ئاگرەکە بەهۆی بەردەوامیی تۆپبارانەوە.

لە بەیانییەوە سوپای داگیرکەری تورک گوندەواری شارۆچکەی عەین عیسا تۆپباران دەکات، لە سەرەتای تۆپبارانەکە بۆ سەر گوندی جەدیدە و ڕێگەی نێودەوڵەتی M4 لە ڕۆژئاوای شارۆچکەکە و کەمپەکە، ٥ هاوڵاتی بریندار بوون.

هـ . ب