بۆردومانی داگیرکەران بۆ سەر ڕۆژئاوا بە بێ ڕاوەستان بەردەوامی هەیە – نوێکرایەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەلایەنی کەمەوە هەزار و ٣٠٠ تۆپی ئاڕاستەى دەیان گوندی هەرێمی عەفرین کردووە. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش جارێکی تر هێرشیان کردە سەر شەهبا، تل ڕەفعەت، قامیشلۆ و کۆبانێ.

وەک ناوچەکانی دیکەی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، هەرێمی عەفرینیش لە ژێر هێرشی قورسدایە.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ توپ و موشەک و تۆپی تانک ئاڕاستەی هەرێمی عەفرین کراون. داگیرکەران ١٤ ناوچە لە کانتۆنی شەهبا و ٧ ناوچەی شەرا و ٥ ناوچەی شێراوایان بۆردومانکرد.

ناوچە بۆردومان کراوەکان:

کانتۆنی شەهبا: سەموقا، تل مەدیق، تل جیجان، مەدونێ، تل عەناب، شێخ عیسا، فڕۆکەخانەی مینغ، بەنداوی شەهبا، بێلونی، تل ڕەفعەت، وەردییە، سەئالێ، کەفەر نایا و عەین دەقنە.

شەرا: گوندەکانی مەرەناز، مالکییە، شەوارخ، تل ئەجار، ئەلقەمییە، ئیرشادییە و تات مەرەش.

شێراوا: گوندەکانی مەیاس، بێنێ، عاقیب، برج قاس و دارستانی سۆخانەکێ.

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران و ٢ سەربازی دیکەش برینداربوون. بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە زیانی مادی بەر هەرێمەکە گەیشتوە.

هێرشەکانی سەر شەهبا بەردەوامن

هێرشەکان سەر لەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممەش بەردەوام بوون. لە کاتژمێر ٠٨:٤٠ دا دەوڵەتی تورکی داگیرکەری گوندەکانی تل مەدیق و تل جیجان لە کانتۆنی شەهبا و بەنداوی شەهبا-یان بۆردوومان کرد. نزیکەی ٣٠ تۆپی ئۆبۆس بەر ئەو گوندانە کەوتوون.

تل ڕەفعەت بۆردومان دەکرێت

کاتژمێر ١٠:٣٠ بەکاتی ناوخۆیی هێرشێک کرایە سەر تل ڕەفعەت لە کانتۆنی شەهبا. هێرشەکە بە چڕی لە دژی گەڕەکی سینا ئەنجامدرا.

تۆپبارانکردنی قورس بۆ سەر کۆبانێ

هاوکات گوندی خەراب عەتۆی کۆبانێ بە چڕی تۆپباران دەکرێت.

هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەر بۆ سەر تربەسپی

کێڵگەی نەوتی عەواد لە رۆژهەڵاتی ناوچەی تربەسپی سەر بە کانتۆنی قامیشلو جارێکی دیکە بۆرودومان کرا، بەلایەنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ بۆمب بەر کێڵگەی نەوت عەواد کەوتوون.

دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ٣ جار وێستگەی نەوتی دیجلەی لە گوندی گرهۆک لە باشووری چل ئاغل بۆردوومان کرد. ئامبولانس بەرەو شوێنی هێرشەکە بەڕێکەوتوون.

ژ.ت