بەرهەمێکی هونەری نوێ لەسەر بەرخۆدانی گەریلا: لێخەن لێخەن

لەسەر بەرخۆدانی گەریلا لە دژی هێرشی داگیرکەری بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، گۆرانی و کلیپێکی نوێ ئامادەکراوە.

 

بەرهەمی بە ناوی " لێخەن لێخەن" لەلایەن هونەرمەندانی کۆما بۆتان سەر بە تەڤ-چاندی ڕۆژئاوا ئامادە کراوە.

کلیپەکە لە رۆژی ٩ی گوڵاندا بڵاو بوویەوە. بەرهەمەکە هۆنراوە و شێعری دەلیل میرسازە و لەلایەن  هونەرمەندان دانیش بۆتان، نەسرین بۆتان، گولیستان، مزگین ، سلێمان ، چیمەن و دەلیل میرسازەوە وتراوە.

بەرهەمەکە باس لە بەرخۆدانی گەریلا لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەکات. دەوڵەتی تورک لە رۆژی ٢٣ی نیسانەوە هێرشی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەکات. گەریلاش لە دژی داگیرکەران دەستی بە هەنگاوی شۆرشگێڕی ' هەڵۆکانی زاگرۆس کردووە.

هومەرمەندانی کۆما بۆتان رایانگەیاند کە  ئەوان بەم بەرهەمە دەیانەوێت وڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بدەنەوە.

هونەرمەند دانیش بۆتان وتی، " ئێمە بە هونەری خۆمان وڵامی هێرشی داگیرکاری بدەینەوە. دوژمن لە هونەری ئێمە دەترسێت.  دەخوازێت هێزی گەل و گەریلا لاواز بکات.بەڵام هیچی لەدەست نایەت و سەرکەوتن هی گەل و گەریلایە.

بۆتان ئاماژەی بەوە کرد کە خەریکی بەرهەمێکی نوێین بە ناوی ' تووڕەیی ئاپۆچییەکان' کە خەریکی ئامادەکردنی کلیپەکەین.

ک-ش