بەرپرسی هێرشەکەی سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە: فەرمانمان لە میتەوە پێگەیشت

عەبدوڵلا ئیسماعیل ئەحمەد سەرچەیەی داعش کە بەرپرسی هێرشی تیرۆریستی حەسەکەیە، وتی، " میت فەرمانی هێرشی سەر زیندانی سەناعەی دەرکرد."

چەتەکانی داعش ٢٠ی تشرینی یەکەم، هێرشیان کردە سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە. بە دەستوەردانی هێزەکانی قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێرشەکە تێکشکێنرا و رێگری لە کارەساتێکی گەورەکرا.

ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها) دانپێدانانی سەرچەتەیەکی داعشی بڵاوکردەوە کە بەرپرسی هێرشەککەی سەر حەسەکە بووە.

بەپێی دانپێدانانی سەرچەتە عەبدوللا ئیسماعیل ئەحمەد، لە ساڵی ٢٠١٤دا لە ناوچەی هۆڵ بەشداری لە داعشدا کردووە و زۆر ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجامداوە. لە سەرەتادا ئەندامی بەڕێوەبەری کاروباری لۆجیستی بووە و دواتر بووەتە بەرپرسی کەتیبەی پێشکەشکردنی جەبخانە، خواردن و سۆتەمەنی لە شەڕدا، دواتر بۆ کاروباری بەڕێوەبەری لە زۆر هەرێم ئەرکی پێدەدرێت. دوایین جار بەرپرسی کەتیبەی 'ئەلبەتار' لە شاری ئەلشەفای دێرەزۆر بووە کە ئەویش دوو بەش بوون و ئەرکیان دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکان و پاراستنیان بووە.

دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لەرووی زەمینیەوە لە باغۆز تێکشکان، عەبدوڵلای سەرچەتە دانی بەوەدانا کە لە رویی ئابۆری و فینانسەوە کاری کردووە و بەو هۆیەوە والی داعش ئەرکی بەرپرسی هێرشەکەی حەسەکەی بەوداوە. سەرچەتە عەبدوللا دەڵێت، والی داعش کەسێک بووە بە ناوی عەبدولعەزیز. ئیستا لە هەرێمە داگیرکراوەکانی وەک سەرێکانی و گرێ سپیە و بە رێکخستنی لەگەڵ ژۆری هەواڵگری میت کار دەکات.

ئەو چەتانەی لە زیندانی سیناعە هەڵهاتن، بەشێکیان خۆیان گەیاندە هەرێمە داگیرکراوەکان

ئەو سەرچەتەیە باسی ئەوەی کرد کە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر زیندانی زەناعەی گەڕەکی خوێرانی حەسەکە لە شوباتی رابردووە بە شاراوەیی پلانی بۆ داڕێژرابوو، ئەو والیەی لە ناوچە داگیرکراوەکانی، فەرمانی دەکرد کە پێویستە چەتەکان لە زیندان هەڵبێن و بگەن بە شوێنەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەوان و دواتر سەرێکانی و گرێ سپی.

لەگەڵ پێداگیریەکی زۆر، عەبدولعەزیز کە وەک والی دەناسرێت و بە هەوڵی سەرچەتە عەبدوللا و چەتەکانی دیکە، پێویستە بوو خۆیان بگەیەننە ئەو کەسانە، بەڵام بە قسەی ئەو قەسەدە ناوچەکەی زۆر بە باشی کۆنتڕۆڵ کردبوو و بەو هۆیەوە نەیانتوانی خۆتیان بگەیەننە ئەو کەسانەی هەڵهاتبوون.

سەرچەتە عەبدوڵلا وتی، " ئەوان زانیاریان لە عەبدولعەزیز وەرگرتووە کە هەندێک چەتەی داعش هەڵهاتوون و لە گەڕەکی خوێرانن لە نزیک مزگەوتەکەن، پەیوەندی بەوانەوە کرد و هەوڵماندا خۆمان بگەیەنینە ئەوان، بەڵام بەهۆی رێوشوێنی توندی قەسەدە شکستمان هێنا. دواتر زانیاری گەیشت کە ئەو گرۆپەی هەڵهاتووە، گەمارۆدراون و دواتر لە شەڕدا لەدژی قەسەدە کوژراون.

چەتە عەبدوڵلا لە دانپێدانانەکانیدا دەڵێت، 'ئامانجی سەرەکی هێرشەکە ئەوە بووە کە هەندێک کەسی گرنگ بۆ چەتەکان لە زیندان بڕفێنین و ئەمە ئامانجی یەکەم بوو، سەرەتا ترس و ئاڵۆزی لەنێو دانیشتواندا دروست بکەین و دواتر حەسەکە بە گشتی کۆنتڕۆڵ بکەین و ئەو کاتە ناوەندی خەلافەتی نوێ رابگەیەنین. دوای حەسەکەش هەرێمەکانی دیکە داگیر بکەین. هێزی داعش زیندوو بکەینەوە. بەوەش زیندانیان دەربهێنین و گوایە 'دەوڵەتی ئیسلامی' بە هێزێکی نوێ زیندوو بکەینەوە.

چەتە عەبدوڵلا رایگەیاند کە سەرچەتەکانی داعش هەموو چەتەکانیان کۆکردەوە و داوایان لە هەموو هەرێمەکان کرد کە ئەو ئەرکە جێبەجێ بکرێت.

'دەستوەردانی بەپەلەی قەسەدە پلانی چەتەکانی تێکدا'

چەتە عەبدوڵلا جارێکی دیکە وتی، دەستوەردانی بەپەلەی قەسەدە و کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە هەموو پلانەکانی تێکشکاند و پووچەڵکردەوە.

ئەو چەتەیە ئاماژەی بەوەکرد کە چەتەکانی داعش لە کەمپی هۆڵ، لە عەبدولعەزیز و میتی تورک دەمانچە، چەکی بیدەنگیان وەرگرت کە لەنێو کەمپەکەدا کاری تیرۆریستی کوشتن و ئاڵۆزی دروست بکەن.

داعش لە رێگەی پلاتفۆرمەکانی راگەیاندنی خۆی وتی، دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە ١٧ی نیساندا دەکەن بە ناوی 'تۆڵەکردنەوەی ئەبوبەکر بەغدادی و قاردەش' کە لە ئەنجامی هێرشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی تورک کوژراون.

ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنەکە

چەتە عەبدوڵلا ئەحمەد باسی لە ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنەکەو چۆنیەتی ئامادەکاریەکان کرد و وتی، " لە عەبدولعەزیزەوە فەرمانمان پێگەیشت کە دەست بە ئۆپەراسیۆنەکەمان بە ئامانجی تێکشکاندنی قەسەدە بکەین. چەک، جبەخانە، مین و تەقەمەنیمان ئامادە کرد. کامێرامان ئامادەکرد بۆ ئەوەی دیمەنەکان تۆمار بکەین. ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن سێ گرۆپەوە ئەنجامدەدرا. گرۆپی یەکەم لە ٢ کەس پێک دەهات. چەک، مین و کامەرایان ئامادە کرد و رادەستی ئەوان کران.

گروپی یەکەم، رێگەی نێوان حەسەکە و دێرەزۆریان خستبووە ژێر چاودێری و هەموو جوڵەیەکی قەسەدە و خۆبەڕێوەبەریان کردە ئامانج.

گروپەکەی دیکە لەنێو شاری حەسەکە کاری دەکرد، ئۆتۆمبێڵ و بارەگای سەربازی دەکردە ئامانج. گروپێکی دیکەش لە شاری شەداد و دەوروبەری بارەگا، کەس و ئۆتۆمبێڵی سەربازیان دەکردە ئامانج.

چەتە عەبدوڵلا ئەحمەد دانیبەوەدانا کە فەرمانیان لە عەبدولعەزیزەوە پێگەیشتەووە کە کەسایەتیە ناوبانگەکان بکرێنە ئامانج و لەسەر ئەو بناغەیە گروپەکان دەستیان بە هێرش کرد.

بەڵگەی پەیوەندی میت و چەتەکانی داعش

١٤ی نیسانی رابردوو عەبدوڵلا ئەحمەدی سەرچەتە، لە چالاکیەکی قەسەدەدا دەستگیرکرا. دەست بەسەر چەک، جبەخانە و تەقەمەنیەکی زۆردا گیرا. هەروەها بەپێی لێپرسینەوە و بەڵگەکان ئاشکرا بوو کە عەبدوڵلا راستەوخۆ بۆ ژۆری ئۆپەراسیۆنی میتی تورک کار دەکات.

بە گرتنی چەتە عەبدوڵلا ئەحەمد، ژمارەیەکی زۆر پلانی تیرۆریستی پووچەڵکرانەوە کە زیانیان بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیاند.

ف.ق