بەرێوەبەری خۆسەرهەموو سنوورەکانی خۆی لەگەل ڕژیمی سووریا دادەخات

بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ، سنوورەکانی خۆی لەگەل حکومەتی شام دەگرێت.

بە بڕیاری ژمارە ١٢٩ی بەڕێوەبەری خۆسەر سنوورەکان دادەخرێت.  هاوسەرۆکایەتی مەجلسی بەریوەبەری خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا  ئەوەیان خستەڕوو کە بە بڕیاری ژمارە ١٢٩ هەموو درگا سنوورییەکان لەنێوان بەڕێوەبەری خۆسەر و هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی شام دادەخرێن.

 راگەیەنرا کە ئەم بڕیارە لە ڕۆژی ٢٤ی گوڵان کاتژمێر ١٩:٠٠ دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەم بڕیارە هەتاکوو ئامادەکردنی بڕیارێکی نوێ کاری پێدەکرێت.

ک-ش