بەڕێوەبەری خۆسەر: بەرخۆدانی کۆبانی میراتی جیهانە

بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەی بەوە کرد کە بەرخۆدانی کۆبانی میراتی هەموو جیهانە و دەستنیشانیکرد کە ڕزگارکردنی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ئەوەندەی کۆبانی گرینگە.

بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بۆنەی ٦هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی کۆبانی ڕاگەیەنراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

بەرێوەبەری خۆسەر لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەستنیشانیکرد کە ڕزگارکردنی ئەوهەرێمانەی کە دەوڵەتی تورک داگیری کردووە لە سەرووی هەموویانەوە عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی پێویستیەکە و خاوەن هەمان پێگەی ڕزگارکردنی کۆبانیە، کە بووە دەسپێکی تێکشکاندنی پارتێکی تیرۆریست.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لە کاتێکدا کە دوای سەروەری بەسەر پارچەیەکی گەورە لە خاکی سووریا و عێراق و ڕاگەیاندنی شاری ڕەقا وەک پایتەختی خەلافەتی ئیسلامی، هێزە تیرۆرەکان لە لووتکەی بەهێزی خۆیاندابوون و داعش بووە مەترسیەکی گەورە و هەڕەشەی لە سووریا، هەرێمەکە و هەموو جیهان دەکرد.

بەرخۆدانی لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێبەری کرا، لە دژی هێزێک کە پانتاییەکی زۆر لە خاکی بەدەستەوە بوو، بەرخۆدانێکی ئاسایی نەبوو. ئەو بەرخۆدانە لە پاراستنی سووریا و هەموو جیهان کە لە ژێر هەڕەشەی داعشدا بوون دەوری گێڕا. ڕزگارکرد شاری کۆبانی لە ٢٦ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٥، سەرەتای هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستنی تیرۆریستی داعش بوو و دوای بەرخۆدانی کۆبانی سەرکەوتن دەوای سەرکەوتن تۆمارکرا. پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پاراستنی هەرێمەکە لە کۆبانی هەتا تێکشکاندنی داعش لە ٢٣ی ئاداری ٢٠١٩ لە باخۆز، هێزیان وەرگرت. کۆبانی، پرۆژەی بەڕێوەبەری خۆسەر لە ٢٧ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٤ وەک ئەزموونێکی دیموکراتیک خوێندەوە و ئەو ئەزموونە بووە پێگەیەکی سەرەکی بۆ دامەزراندنی پرۆژەی دیموکراتیک لە تەواوی سووریا."

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "  ئەم ڕۆژە پڕە لە یادکردنەوە، لە ٦هەمین ساڵی ڕزگارکردنی کۆبانی لە ٢٦ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٥ و بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی کۆبانی دکەوێتە ساڵی ٧هەمی خۆی. ئێمە هەردوو بۆنە بە ڕۆحی فیداییەکانی کۆبانی پیرۆزدەکەین. ئەو فیداکاریە کە ڕێگەی ڕاستی بەرخۆدان بۆ دامەزراندنی ئیرادەی دیموکراتیک و ئازاد بۆ گەل دیاردەکات. هەر دوو بۆنە بە سەرکەوتنی کۆبانی لە دژی تیرۆر و فاشیزم و پرۆژەی بەڕێوەبەری خۆسەر، پێگەیەکی سەرەکیە لە دامەزراندنی سووریا. بە یادکردنەوەی هەر دوو بۆنە پشتڕاسکرا کە دەوڵەتی تورک کە هاوکاری تیرۆر دەکات، نە تەنیا لە سەرهەرێمەکە کە شەڕی داعش دەکەن بەڵکوو لە سەرهەموو گەلان مەترسیە."

ئەو سەرکەوتنەی کە لە کۆبانی بەدەست هات میراسی هەموو جیهان و مرۆڤایەتیە. بەرخۆدانی کۆبانی بووە ئاستەنگ بۆ پێکهێنانی پرۆژەی داگیرکاریە. هەروەها بەرخۆدانی کۆبانی بووە داستانی قارەمانیەتی.

ئەو تێکۆشانەی کۆبانی بووە خاڵێک بۆ تێکشکاندنی داعش، هەروەها هاوکاری هێزە هاوپەیمانانەکان  و جمووجووڵی جیهانی بووە هۆی ئەوەی کە ١ی تەشرینی یەکەم  ببێتە ڕۆژی جیهانی کۆبانی.

ئێمە وەک بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستنیشانی دەکەین کە  بەردەوامی هاوکاری دەوڵەتی تورک بۆ تیرۆر لە هەموو کاتێکدا مەترسیە لە سەر ئەو دەسکەوتانەی کە ئێمە لە دژی داعش دەستمان خستووە، هەر بۆیە هەرلایەنێک کە بە نیازە ئەو مەترسیە کۆتایی بێت دەبێت هەلوێستی خۆی لە دژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک دوای داگیرکردنی سەرێکانی، و گرێ سپی، کە دووبارە داعشی زیندوو کردووەتەوە، نیشان بدات."

لە کۆتاییدا هاتووە، " ئێمە دووبارەی دەکەینەوە کە گرینگی ئەو هەرێمانەی کە لە لایەن دەوڵەتی تورک داگیرکراوە وەک عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی بەقەد ڕزگارکردنی کۆبانی گرینگە.

هەروەها داوا لە تەواوی پێکهاتەی هەرێمەکە دەکەین کە لە سەر خەتی بەرخۆدانی کۆبانی، عەفرین و تەواوی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تێکۆشان بکەن، بۆ ئەوەی کە ئەو بەرخۆدانە ڕێگەی سەربەرزیە بۆ گەییشتن بە سەرکەوتنی کۆتایی.

ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی هەموو شەهیدانی کۆبانی و شەهیدانی هەموو هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا."

ک-ش