چالاکی مانگرتن لەخواردن لە کۆبانی بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لەخواردن لە کۆبانی بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە چالاکی گیراوانی سیاسی کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن، بەردەوامە.

چالاکی مانگرتن لەخواردن لە رۆژی یەکشەممە لە کۆبانی بە بەشداری ٣٠ ئەندامی ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدان دەستیپێکرد. چالاکییەکە هاتاکوو ٩ی مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەم چالاکییە بۆ پشتیوانی لە چالاکی گیراوانی سیاسیە لە بەندیخانەکانی تورکیا کە ماوەی ٣٩ڕۆژە بە درووشمی " کات کاتی ئازادیە" و لەدژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فورات چادری مانگرتن لەخواردنی لە گۆرەپانی شەهید عەگید بە دروشمی ' ئێمە لە کاتی ئازادیداین، گۆشەگیری بەسە، ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' دامەزراند.

لە رۆژی دووهەمدا ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە مەیدانی ژنی ئازاد کۆبوونەوە و بە ڕێپێوانێک بەرەو مەیدانی شەهید عەگی چوون و سەردانی چادری مانگرتنیان کرد.

گەنجان بەدروشمی'  ئێمە بەڕۆحی بەرخۆدانی زیندانەکان گەلەکۆمە تێکدەشکێنین و لەگەل ڕێبەر ئاپۆدا بەئازادی بژین' چالاکییەکەیان کۆتایی پێهێنا.

ک-ش