چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەی شەهیدانی دژی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەردەوامە

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە ڕۆژی ٦١هەمینی چالاکیی ئێشکگرییاندان لە بەردەم دەروازەی سنووری سێمێڵکا و لە چالاکییەکەیان بەردەوامن.

چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەى شەهیدان بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵە شەهیدەکانیان ماوەى ٦١ رۆژە بەردەوامە. پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) جگە لەوەى رۆڵەکانیانی لە بۆسەیەکدا شەهید کردووە، تا ئێستاش ئامادە نییە تەرمی ئەو شەهیدانە رادەستی بنەماڵەکانیان بکاتەوە.

ڕۆژی ٢٨ی لەسەر ٢٩ی ئاب لە ناوچەی خەلیفانی باشووری کوردستان و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی ئاکەپە - مەهەپەدا ٥ گەریلای هەپەگە لە بۆسەی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) شەهید بوون و ١ گەریلاش برینداربوو و ٢ گەریلاش ڕزگاریان بوو. پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ماوەی ٩٨ ڕۆژە دەستی بەسەر تەرمەکاندا گرتووە و ئامادە نییە تەرمی گەریلاکان رادەستی بنەماڵەکانیان بکاتەوە.

ئەو بنەماڵانەی لە دەروازەی سنووری سێمێڵکا لە چالاکیی ئێشکگریدان، خواستیان لە دەروازەی سنوورەوە بپەڕنەوە بۆ هەرێمی فیدراڵی کوردستان، بەڵام چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ڕێگرییان لە بنەماڵەکان کرد. دایکانی ئاشتی و بنەماڵەی گەریلاکان لەسەر ئەو رێگرییە لە بەردەم دەروازەی سنووریی سێمێڵکا چادریان هەڵدا و دەستیان بە چالاکیی ئێشکگری کرد. تاوەکو  تەرمی گەریلای یەژاستار نەسرین تەمیر و یوسف ئیبراهیم گەریلای هەپەگە وەربگرنەوە و ئەو چالاکییەیان ماوەى ٦١ رۆژە بەردەوامە.

پشتیوانی بۆ چالاکییەکە بەردەوامە و سەردانی بەکۆمەڵ بۆ شوێنی چالاکییەکە بەردەوامە. زۆرێک لە دامودەزگاکان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و لایەنە سیاسیەکان بەشداری لەو چالاکییەدا دەکەن. دایکان ڕایانگەیاند، تا ئەو کاتەی تەرمەکان وەردەگرنەوە  بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان.

ژ.ت