چەکدارەکانی پارتی جارێکی تر هێرشیان کردە سەر گەریلا!
چەکدارە تایبەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە دەوروبەری گوندی دێرەشێ لە شارۆچکەی ئامێدی بۆسەیان بۆ گەریلا دانا و تەقەیان لێکردن.
چەکدارە تایبەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە دەوروبەری گوندی دێرەشێ لە شارۆچکەی ئامێدی بۆسەیان بۆ گەریلا دانا و تەقەیان لێکردن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بەدەست گەیشتوون، هێزە تایبەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە دەوروبەری گوندی دێرەشێ-ی سەر بە ئامێدی لە باشووری کوردستان بۆسەیان بۆ گەریلا داناوە و تەقەیان لێکردوون.
راگەیاندرا، بەهۆی تەقەی چەکدارەکانی پەدەکەوە شەڕێکی کورت ڕوویداوە.
پێشتریش لە ڕۆژی ٢٦ی تەموز هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ناوچەی خەلیفان بۆسەیان بۆ ٣ گەریلا دانابوو و شەهیدیان کردن. لە دوای ئەوەش لە هەمان ناوچە لە ٢٨-٢٩ی ئاب دا بۆسەیان بۆ دەستەیەکی ٧ گەریلایی دانابوو و تەقەیان لێکردبوون و ٥ گەریلایان شەهید کردبوو. تا ئێستاش چارەنووسی یەکێک لە گەریلاکان دیار نییە و یەکێکی تر لە گەریلاکان توانیبووی خۆی لەو بۆسەیەی چەکدارەکانی پەدەکە رزگار بکات.
ژ.ت