چەندین خانوی هاوڵاتیان لە گوندێکی شەهبا بەهۆی هێرش دەوڵەتی تورک روخان

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی وەحشیەی شەهبا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک زۆر ماڵی هاوڵاتیان روخان.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی وەحشی هەرێمی شەهبای باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. زیانێکی زۆری مادی بەر هاوڵاتیان کەوت.

لە هێرشەکەدا کە لەدژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراوە، چەندین خانو روخاون. لە هەرێمەکە کەمپی بەرخۆدانیش هەیە کە گەلی عەفرینی تێدا دەژی.

ف.ق