چەتەكان دانیان بەوەدانا كە فەرمان لە میتەوە وەردەگرن

ئەو چەتانەی لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان دەستبەسەركراون، دانیان بەوەدانا كە میت فەرمانیان پێكراوە بە ژمارەیەكی زۆر كۆشتن، بۆمبڕێژكردن و قاچاخچێتی كە لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی بدەن.

دەوڵەتی توركی داگیركەر بەدەستی گروپە چەتەكان لەبەرامبەر بە كەسایەتیە ناسراوەكان لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا ژمارەیەك هێرشیان پێكهێنا، پەلاماری دامەزراوە و دام و دەزگاكانی رێوەبەری خۆسەری دیموكراتیك دەدەن. هاوكات كار لەسەر بڵاوكردنەوەی پارەی ساختە، قاچاخچێتی و ژمارەیەك تاوانی تر لەلایەن میتەوە ئۆگرانیزە دەكرێن و سەرچاوە و جبەخانە بۆ پێكهێنانی ئەو كردەوانە لەهەرێمە داگیركراوەكانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورك و چەتەكانەوە رەوانە دەكرێت.

یەك لەو چەتانەی لەئۆپەراسیۆنی هێزە ناوخۆیەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستبەسەركراوە؛ ئەحمەد عەبدولحەمید ئەلمەردوودە دەڵێت:"من لەهەرێمی ئەبۆ كەمالی  سوریا لەدایكبوومە. ساڵی ٢٠١٧ بەشداری ریزەكانی داعش بووم. دوابەدوای پەروەردەی سەربازی و شەڕ، من لەمزگەوت دەستبەكار بووم. پاشان ئێمە  كۆچبەری باخۆز و بسرا و هەرە دواییش چووینە رەقا. ئەندامی میت عەبدوڵڵا ئەحمەد ئەلجۆمعە كە من بۆ خۆم لەئەبوكەمال ناسیم، پێشنیاری بۆ من كرد بۆ  ئۆسۆ"ئەرتەشی ئازاد" كار بكەم. ئەو خۆشی لەنێو شانەیەكدا كاری دەكرد كە بەمیت و ئۆسۆوەوە گرێدرابوو".

عەبدوڵڵا ئەحمەد ئەلجۆمعە دەڵێت:"لەدایكبووی ئەبوكەمالی سوریام. محەمەد ئەلجۆمعە داوای لەمن كرد لەگەڵ شانەیەك بەناوی جۆندۆڵا كار بكەم. داوایان لێكردم دیمەنی خاڵە سەربازیەكان و سەیارە و ئامرازەكانی سەربازیان بۆ رەوانە بكەم. لەبەرامبەریشدا پارەیان بۆم رەوانە دەكرد. داوایان لێمكرد كە شەرڤانانی سەرباز و فەرماندەكان تیرۆر بكەم و بكۆژم. ئەوەش لەلایەن محەمەد ئەلجۆمعەوە لەمن  داوا دەكرا. محەمەد ئەلریخاتی" لەتوركیادا دەمێنێتەوە.

حەسەن عەلی محەمەد یەكێكی  تر لەو چەتانەیە ودەڵێت:"لەعەین عیسا لەدایكبوومە. ئەندامێكی میت بەناوی ئەمەل سەردانمی كرد. ئێمە بەیەكەوە ئەو بۆمب و جبەخانانەی لەسەرێكانی و گرێ سپی دەهاتن بەرێگەی قاچاخ دەمانگەیاندە دەست شانەكان. ئەو بۆمبانەی ئەمەل دەیهێنا، منیش دەمگۆزاستنەوە بۆ رەقا. من خۆم بەرێگەی قاچاخ ئەمەلم دەبردە رەقا. ئەمەل لەرەقا دەچووە لای هاوژینەكە"سەرحان".

یەكێكی تر لەو چەتانەی دەستبەسەركراوە لەلایەن هێزە ناوخۆیەكانی رۆژئاوای كوردستانەوە و باكوری رۆژهەڵاتی سوریاوە ئاڵا ئیبراهیم حەسەنییە. ئاڵا دەڵێت؛ من لەرەقا لەدایكبووم. لەناو شانەكاندا ئەركم گۆاستنەوەی بۆمب و جبەخانە بوو بەرێگەی قاچاخ. خاڵۆم"سەرحان عیسا"، منی بەشداری شانەكان كرد. سەرحان عیسا ئەندامی ئیستخباراتی تورك بوو. پاشان من كەسێكم بەناوی ئەبو عومەر ناسی. سەرەتا ژنێك  لەگەڵمدا ئاخاوت و وتی؛ ئەمانەتی خاڵۆ هەیە و لەنێو چەتەكاندا سێ بۆمبەی دا بەمن و داوای لێكردم بیانبەمە شوێنێك. ئەبو عومەر بەرێگای نوێنەرایەتی تورك لەمن گەڕان و فەرمانیان دەدا. من وێنەی بۆمبەكانمان بۆ ئەبو عومەر رەوانە دەكرد.
ف.ق