چەتەکان لە عەفرین کەسێکیان کوشت و دواتر ئەندامانی لەشیان دزی

لە گوندی کورزێلێ هاوڵاتیەک لە لایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە کوژرا و دواتر ئەندامانی لەشی دزران.

ژمارەیەک لە چەتەکانی دەوڵەتی تورک کە لە نەخۆشخانەی عەفرین دەمێننەوە، ئەندامانی لەشی هاوڵاتیەکیان بە ناوی مەحمود ئیبۆ دزی کە لە لایەن چەتەکانەوە کوژرا.

٢٧ی تشرینی دووەم ٤ هاوڵاتی رفێنران

لە لایەکی تریەوە لە ناوچەی جندرێسی عەفرینیش چەتەکان لە بەرواری ٢٧ی تشرینی دووەم ٤ کەسی مەدەنیان بە ناوەکانی ئەکرەم نەبۆ ٤٠ ساڵان، زائیم محمد ٤٠ ساڵان، خەلیل حەنان خالۆ و حسێن سلێمانیان رفاند و رەوانەی شوێنێن نادیاریان کرد. بۆ ئازادکردنی ئەو هاوڵاتیانە چەتەکان داوای فیدیەیان کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش داوای ٨٠٠ هەزار لیرەی سووریان کردووە وەکو فیدیە.

ز.ش