چەتەکانی داگیرکەر دوو بارهەڵگری گەنم دەدزن

چەتەکانی داگیرکەری تورک دوو بارهەڵگر گەنمی جووتیارانی گوندەواری کانتۆنی گرێ‌سپی داگیرکراو دەدزن.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە گوندەواری گرێ‌سپی، چەتەکانی سوڵتان مورادی سەر بە داگیرکەری تورک، دوو بارهەڵگری پڕ لە گەنم دەدزن کە دەگەڕێتەوە بۆ جووتیارانی گوندەواری کانتۆنە داگیرکراوەکە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، دزیکردنەکە لە نزیک شارۆچکەی حەمام تورکمان لە گرێ‌سپی ئەنجامدراوە.

جێی ئاماژەیە، ترس و دڵەڕواکێ لای جووتیاران دروست بووە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە لە هەرێمەکەدا، چونکە لەوێدا چەتەکان گەندەڵی دەکەن و بژێوی دانیشتووان دەدزن  بە ئامانجی برسیکردنیان.