چەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ وەرگرتنی فیدیە خەڵكی مەدەنی دەڕفێنن

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە عەفرین کە داگیرکراوە، بۆ وەرگرتنی فیدیە خەڵكی مەدەنی دەڕفێنن.

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە عەفرین بەردەوامی بە تاوانەکانیان لەدژی مرۆڤایەتی دەدەن.

سەرچاوە هەرێمیەکان لە راجۆ رایانگەیاند، چەتەکان کە خۆیان وەک پۆلیسی سەربازی لەقەڵەمدەدەن، ٣٠ی تشرینی دووەم بە فەرمانی میتی تورک، لە گوندی بێدینا ٣ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاندووە.

بەپێێ سەرچاوەکان، خانەوادەی هاوڵاتیەک بە ناوی خەلیل محەمەد شەعبان، ناچار بوون بۆ ئازادکردنی ٣٣٨ هەزار لیرەی سوری بدەن. چارەنووسی دوو کەسی تر بەناوەکانی رەفعەت حسێن محەمەد و عومەر بەیرەم عەلۆ نادیارە.

چەتەکانی دەوڵەتی تورک چەند رۆژ لەمەوبەر دوو هاوڵاتیان بەناوەکانی ئەحمەد عارف ئیبیش و حەسەن عارف ئۆسایان ڕفاندبوو و لەبەرانبەر ئازادکردنیان هەزار ٥٠٠ لیرەی سوریان لە خانەوادەکانیان وەرگرتبوو.

ف.ق