چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەڕەشە لە هاووڵاتیانی شێراوای عەفرین دەکەن

چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڕەشە لە هاووڵاتیانی شێراوای عەفرین دەکەن کە لەماڵەکایان دەریان دەکەن.

بە پێی هەوالێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار کە زانیارییەکانی خۆی لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەردەگرێت، چەتەکانی فەیلەقی شام-ی سەربە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرهەڕەشەی ئاوارە کردنی هاووڵاتیانی ناوچەی شێراوای گەمارۆ دارو دەکەن.

سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە چەتەکانی فەیلەقی شام کە لە ژێر فەرمانی راستەوخۆی دەزگەی هەواڵگری تورکیا کاردەکەن، دوای ٣هەفتە لە گەمارۆ هەڕەشە لە هاووڵاتیانی گوندەکانی ناوچەی شێراوا دەکەن کە ئەوان لە ماڵەکانیان دەردەکەن.

سەرچاوەکان ئاشکرایانکرد کە هەڕەشە لە دانیشتووانی گوندەکانی باسووفان، بیێ، بورج حەیدەر، کەباشێن و بەرادێ کردووە.

لە ڕۆژی ٤ی کانوون چەتەکانی فەیلەقی شام و گروپی حەمزە گوندەکانی بیێ، باسووتێ و کەباشێن-ی ناوچەی شێراوای گەمارۆداوە. چەتەکان لە چوارچێوەی گوشار بۆسەر هاووڵاتیاندا، لەوگوندانە دەستیانکردووە بە شاڵاوی رفاندنی هاووڵاتیان.

شایانی باسە کە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرهاووڵاتیەکی بە ناوی خەزالێ مەنان حەسەن-ی ٤٥ساڵانەیان لە گوندی باسووفانێ ڕفاندووە و چارەنووسی نادیارە.

ک-ش