چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە بلبلی عەفرین ٥ هاووڵاتییان رفاند

چەتەکانی گروپی حەمزەی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەى بلبلی عەفرین ٥ هاووڵاتییان رفاند.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، چەتەکانی حەمزە لە گوندی بێکێ لە ناوچەى بلبلی عەفرین ٥ هاووڵاتییان رفاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەتەکانی حەمزە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەو ٥ هاووڵاتییانە رفاندووە، کە ناوەکانیان بریتین لە، ئیبراهیم محەمەد محۆ تەمەن ٢٨ ساڵ، خەیرەدین محەمەد شێخموس تەمەن ٣١ ساڵ، محەمەد دەروێش تەمەن ٧٠ ساڵ، ئەحمەد محەمەد شێخموس تەمەن ٢٠ ساڵ و شیار محەمەد شێخموس تەمەن ٢٨ ساڵیان رفاندووە.

تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەى چارەنووس و ژیانی ئەو هاووڵاتییە رفێندراوانە دەستنەکەوتووە.

ژ.ت